Home / ئسپانيا / ئەلاڤێس نيوكامپى بێ دەنگ كرد

ئەلاڤێس نيوكامپى بێ دەنگ كرد

لە درێژەى ياريەكانى هەفتەى سێيەمى لاليگا يانەى بەرشەلۆنەى پاڵەوانى وەرزى ڕابردوو لە نێو ياريگاى نيوكامپى تايبەت بە خۆى ميواندارى يانەى ئەلاڤێسى ميوانە نوێكەى لاليگا كرد و ياريەكەى بە ٢ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك پێ دۆڕاند.

ئينريكى لە سەرەتاى ياريەكە بە بێ ميسى و سوارێز ئنێستا چووە ياريگا هەرچەندە خاوەن ياريگا باشتر بينران لەم تايمەدا بەڵام نەيان توانى گۆڵ تۆمار بكەن تا لە خولەكى ٤٠ دیڤیرسۆن گۆڵى پێشكەوتنى بۆ يانەكەى تۆمار كردو ئەم تايمەش بە پێشكەوتنى يانەى ميوان بە كۆتا هات.

تايمى دووەم هەر لەسەرەتاوە ماتيۆى بەرگريكار ئەنجامەكەى بۆ يانە كەتەلۆنيەكە يەكسان كردەوە بەڵام جارێكى ترو لە خولەكى ٦٤ دا ئيباى گۆمێز يانەى ئەلاڤێسى پێش خست،پاش ئەمەش ئينريكى ڕاهێنەر هەر يەك لە ليۆ ميسى و لويس سورێز بەشدارى پێ كرد هێرشەكانى يانە كەتەلۆنيە بۆ سەر گۆڵى ميوان چڕ بونەوە بەڵام بەهێزى هێڵى بەرگرى و گۆڵپارێزى يانەى ئەلاڤێس خەونى يەكسان كردنەوەى ئەنجامەكەى بۆ يانەى بەرشەلۆنە لەباربردو ياريەكەش بە ئەنجامى ٢ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەبەرژەوەندى يانەى ئەلاڤێس بە كۆتا هات بەم بردنەوەيە كۆى خاڵەكانى كرد بە پێنج خاڵ و لە پلەى حەوتەمدا دەبينرێت هەرچى يانەى بەرشەلۆنەشە بە كۆكردنەوەى شەش خاڵ پلەى چوارەمى گرتووە.

 

ئەلاڤێس

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بارشەلۆنە دڵخۆشكەر لەسەر ميسى بڵاو دەكاتەوە..!!

يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى لە رێگاى (ئۆسكار گراو) بەرێوەبەرى جێبەجێكارى يانەكەيان بڵاوى كردەوە كە ئيدارەى بلوگرانا ...