Home / ئسپانيا / ئينريكى لە پاش شكستەكەيان بەرامبەر ئەلاڤێس چى وت؟
large-%d8%a3%d8%a8%d8%b1%d8%b2-%d9%85%d8%a7-%d9%82%d8%a7%d9%84%d9%87-%d8%a5%d9%86%d8%b1%d9%8a%d9%83%d9%8a-%d8%b9%d9%82%d8%a8-%d8%a7%d9%84%d8%ae%d8%b3%d8%a7%d8%b1%d8%a9-%d8%a3%d9%85%d8%a7%d9%85-%d8%a3

ئينريكى لە پاش شكستەكەيان بەرامبەر ئەلاڤێس چى وت؟

پاش شكستە چاوەڕوان نەكراوەكە شەوى ڕابردووى يانەى بەرشەلۆنە لە هەفتەى سێيەمى لاليگا بەرامبەر بە يانەى ئەلاڤێس بەئەنجامى دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لويس ئينريكى ڕاهێنەرى يانەى بەرشەلۆنە لە پاش ياريەكە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەنوسيدا ڕايگەياند ” دەزانم ئەنجامى يارى ئەمڕۆمان زۆر خراپ بوو هەمووان پێشبينى ئەوەيان دەكرد ئێمە بەئەنجامێكى گەورە بردنەوە بەدەست بێنين، بەڵام بەداخەوە ئيتر ئەمە يارى تۆپى پێيە”

ئينريكى سەبارەت بە شكستەكەيان زياتر دوواو وتى “ئێمە ئەمڕۆ ون بوين،دەبوايە تايمى يەكەم سودمان لەو دەرفەتانە وەربگرتايە كە بۆمان دروست بوو ، كە مەترسيەكى زۆرمان لەسەر گۆڵى ئەوان دروست كردبوو ”

سەبارەت بە ئەوەى كێ هۆكارى شكستەكەى ئەمڕۆى يانەكەى بوو ڕاهێنەرەكەى يانە كەتەلۆنيەكە وتى ” بەرپرسياريەتى ئەم شكستەى ئەمڕۆ هەڵدەگرم،سەرجەم ياريزانەكان ئاستێكى باشيان پێشكەش كرد جگە لە هەندێك هەڵەى بچوك نەبێ كە ئەويش بەهۆى ماندوو  بونيانەوە بوو لە پاش بەشدارى كردنيان لە گەڵ هەڵبژاردەى وڵاتەكانيان،ئەركمانە ئەم شكستە ڕاست بكەينەوە لە داهاتوودا بەتايبەت كە هێشتا لەسەرەتايى وەرزداين

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*