Home / ئنگليز / ئارسناڵ نزيكە لە نوێكردنەوەى گرێبەستى ئۆزێل و سانچێز..

ئارسناڵ نزيكە لە نوێكردنەوەى گرێبەستى ئۆزێل و سانچێز..

يانەى ئارسنالى ئنگليزى نزيكە لەوەى گرێبەستى دوو لە ئەستێرەكانى نوێ بكاتەوە, ئەويش دواى دانشتن و گفتوگۆكان درێژەى كێشا لەگەڵ هەريەكە لە مەسعود ئۆزێلى ئەڵمانى و ئەلێكسس سانچێزى شيلى بەدياريكراوى لە دواى كۆتايى هاتنى وەرزى رابردوو.

 

رۆژنامەى دەيلى ميرۆرى بريتانى لە هەواڵێكدا ئاشكراى كرد كە هەردوو ياريزان ئۆزێل و سانچێز واژۆ لە سەر درێژكردنەوەى گرێبەستەكەيان دەكەن لەبەرامبەر باشتر كردنى مووچەى ساڵانەيان.

گرێبەستى ئەم دوو ياريزانە لەگەڵ يانەى ئارسناڵ لە وەرزى ٢٠١٨كۆتايى دێت, لەبەر ئەوەى دەستەى كارگێرى يانەكەى نەياندەويست مووچەى هەردوو ياريزان زياد بكەن, هەر بۆيە دانشتنەكان لە وەرزى رابردوو شكستى هێنا.

دەستەى كارگێرى گەنەرز دەستى بە گفتوگۆ كردوە بۆ ئەوەى هەرچى زووە گرێبەستى هەردوو ياريزان نوێ بكاتەوە, بەڵام بۆ ئەوەى تەركيزى ياريزانەكان بەلارێدا نەروات و بيريان لاى يارى هەڵبژاردەكانيان بێت, بۆ ماوەيەك دانيشتنەكان وەستێنراوە, بەڵام دەنگۆ هەيە كە هەردوو ياريزان ئۆزێل و سانچێز رەتيانكردوەتەوە گرێبەستەكانيان درێژ بكەنەوە, ئەمەش لە پێناو رۆشتن لە ئارسناڵ لە دواى ئەم وەرزە, هەرچەندە ئەم دەنگۆيانە لە وەرزى رابردوو بەدرۆ خرايەوە بەڵام پێدەچێت هەنگاوێك بێت بۆ ئەوەى يانە ئنگليزيەكە ناچاربكات بە بەرزركردنەوەى برى مووچەى ساڵانەى هەردوو ياريزان.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*