Home / ئسپانيا / هارى ريدناب: بەيڵ دەتوانێت بالۆندۆر لە ميسى و رۆناڵدۆ بباتەوە..!!

هارى ريدناب: بەيڵ دەتوانێت بالۆندۆر لە ميسى و رۆناڵدۆ بباتەوە..!!

ياريزانى پێشووى يانەى تۆتنهامى ئەڵمانى هارى ريدناب دەڵێت, ئەگەرى زۆرە بەيڵ ببێتە يەكەم ياريزان كە كۆتايى بە باڵا دەستى رۆناڵدۆ و ميسى بهێنێت و تۆپى ئاڵتوونى ٢٠١٦ بباتەوە, چونكە گاريس بەيڵ لەم دواييەدا ئاستێكى زۆرباشى لەگەڵ رياڵ مەدريد پێشكەش كرد.

 

لە لێدوانێكى بۆ كەناڵى “BT Sport” سەبارەت بە گاريس بەيڵى ويڵزى, هارى ريدناب رايگەياند: “پێم وابوو كە دەبێتە باشترين ياريزانى لاى چەپ لە هەموو جيهاندا, بەيڵ لە ئێستادا زۆر لەوەش زياترە و دەتوانێت هەموو شتێك بكات, لە تۆپە بەرزەكاندا ناوازەيە, دەتوانێت بەئاسانى ياريزان تێپەرێنێت, هەروەها لێدانەكانيشى رێك و بەهێزن.

 

وتيشى: “بەيڵ ياريزانێكى زۆر لەسەر خۆيە, هەركات پشووى وەرگرت لەگەڵ خێزانەكەى لە ويڵز بەسەرى دەبات, زۆر دانەبراوە لە ياريكردن هەرچەندە لە كاتى مەشق و راهێنانەكانى زۆرجار دووچارى پێكان بوە, بەڵام لە ئێستادا زۆر بەهێزە”

ريدناب سەبارەت بەوەى كە بەيڵ دەتوانێت ببێتە خاوەنى بالۆندۆر وتى: “بەڵێ, بەيڵ دەتوانێت ببێتە ئەو ياريزانەى كە هەيمەنەى رۆناڵدۆ و ميسى دەشكێنێت و لەسەر دەمى ئەو دوو ئەستێرەيەدا تۆپى ئاڵتوونى بباتەوە, بەتايبەتى بالۆندۆرى ئەم وەرزە كە پێم وايە شايستەى گاريس بەيڵە چونكە لە خولى يانە پاڵەوانەكان ياريەكى زۆرباشى كرد و دەورى سەرەكى هەبوو لە بردنەوەى نازناوى يازدەيەم بۆ رياڵ”.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

لێدوانەكانى زەيدان لەسەر يەكەم يارى وەرزى نوێى لاليگا..

بريار وايە سبەى يەك شەمە لە كاتژمێر ١١:١٥ى شەو بەكاتى هەرێمى كوردستان يانەى رياڵ مەدريدى ...