Home / تێنس / بۆ يەكەمجار خانمە تێنسزانێكى ئەڵمانى بوە پاڵەوانى پاڵەوانێتى ئەمريكاى كراوە..

بۆ يەكەمجار خانمە تێنسزانێكى ئەڵمانى بوە پاڵەوانى پاڵەوانێتى ئەمريكاى كراوە..

ئەنجليكە كيربرى ئەڵمانى سەركەوتنى بۆ ريزبەندى خانمە تێنسزانانى جيهان و بردنەوەى نازناوى پاڵەوانێتى لە چوار پاڵەوانێتيە گەورەكەى تێنس كە هەردەم خەونى پێوە دەبينى بووبەراستى, ئەويش دواى ئەوەى توانى بە ئەنجامى (٦-٣ و ٤-٦ و ٦-٤) لە كارۆلينا بليسوفكا بباتەوە لە يارى كۆتايى پاڵەوانێتى ئەمريكاى كراوە و بەم شێوەيەش لەم ساڵدا دووەم نازناوى لە چوار پاڵەونێتيە گەورەكەى جيهان بردەوە.

بريارە رۆژى دووشەمەى داهاتوو بە شێوەيەكى فەرمى پێشەنگى ريزبەندى خانمە تێنسزانەكانى جيهان لە خانمە ئەمريكى (سيرينا وليامز) وەربگيرێتەوە و بدرێت بە كيربرى ئەڵمانى ئەويش دواى ئەوەى توانى لە بليسكوفاى چيكى بباتەوە لە نێو ياريگاى (ئارسەر ئاش).

كيربرى تەمەن ٢٨ ساڵ ئەم ساڵ يەكەم نازناوى لە سەر حسابى سيرناوليامزى ئەمريكى بردەوە كە نازناوى ئوسترالياى كراوەيە شەوى شەمە ئەو ئاهەنگەى دووبارە كردەوە و توانى دووەم نازناوى خۆى لەم ساڵدا بەرز بكاتەوە و لە ماوەى ٢٠ ساڵى رابردوودا بوە يەكەم خانمە ئەڵمانى كە توانيويەتى ببێتە پاڵەوانى ئەمريكاى كراوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*