Home / ئسپانيا / ماوريسيۆ: بردنەوەمان لە بارشەلۆنە وامان لێدەكات كە متمانەمان بەخۆمان هەبێت كە دەتوانين كێبركێى نازناوەكە بكەين..

ماوريسيۆ: بردنەوەمان لە بارشەلۆنە وامان لێدەكات كە متمانەمان بەخۆمان هەبێت كە دەتوانين كێبركێى نازناوەكە بكەين..

راهێنەرى يانەى ئالاڤيس (ماوريسيۆ پليگرينۆ) دواى بردنەوەيان لە يانەى بارشەلۆنە لە نێو ياريگاى كامپ نۆ بەم جۆرە باسى لە خۆشيەكانى خۆى كردو وتى”هەموو شتێك قابيلى روودانە, بردنەوەمان لە بارشەلۆنە سەلمێنەرى ئەوەيە كە ئێمەش دەتوانين كێبركێى نازناو بكەين”

لە لێدوانێكى بۆ دەزگاكانى راگەياندن كە لە دواى كۆتايى هاتنى ياريى نێوان بارشەلۆنە و ئالاڤيس ئەنجامدرا راهێنەرى يانەى ئالاڤيس وتى: “ئەم ياريە وانەيەكى گرنگ بوو بۆ من و يانەكەم, زۆر دڵخۆشم, ئەم ئەنجامە وات لێدەكات متمانەت بە خۆت هەبێت كە دەتوانين كێبركێى نازناوەكە بكەين, ئالاڤيس خەونى زۆرە و دەزانم ماندوو بوونى زۆرى دەوێت”.

وتيشى: “ياريزانەكانم زۆر ماندوو بوون تا توانيان بە سێ خاڵەوە لە كامپ نۆ بگەرێنەوە, ئەستەمە كەس بروا بەوە بكات كە يانەيەك تازە لە پلە دوو سەركەوتوە بۆ پلە يەك و لە پاڵەوانى وەرزى رابردووى لاليگاى بردوەتەوە”.

راهێنەرە ئەرجەنتينيەكە وتى: “هەموو كەسێك دەتوانێت تێبكۆشێت و هەموو تواناى بەكار بهێنێت تا بە ئارەزووەكانى بگات, ئێمە بە شێوازى خۆمان ياريمانكرد, ئەو شێوازەمان دەستنيشانكرد كە بۆمان گونجاو بوو, هەر بۆيە ئەنجامەكەش بەو شێوەيە دڵخۆشكەر بوو بۆ ئێمە”.

بەم ئەنجامەش يانەى بارشەلۆنە خاوەنى شەش خاڵە و لە پلەى پێنجەمە و بە جياوازى خاڵ لە دواى يانەى لاس پالماسەوەيە و بە جياوازى سێ خاليش لە دواى يانەى رياڵ مەدريدى ركابەريەوەيە و يانەى ئالاڤيس لە سێ ياريدا خاوەنى ٥ خاڵە و لە ريزبەندى هەشتەمدايە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*