Home / ئنگليز / ليڤەرپوول لە ٢٠١٦دا تاكە يانەى ئنگليزيە كە زۆرترين گۆڵى تۆمار كردبێت ژمارەى گۆڵەكانى..
%d9%84%d9%8a%da%a4%db%95%d8%b1%d9%be%d9%88%d9%88%d9%84

ليڤەرپوول لە ٢٠١٦دا تاكە يانەى ئنگليزيە كە زۆرترين گۆڵى تۆمار كردبێت ژمارەى گۆڵەكانى..

يانەى ليڤەرپوول بە راهێنەرايەتى يۆرگن كلۆپ سەلماندى كە تاكە يانەى ئنگليزيە كە تواناى تۆماركردنى گۆڵى هەيە لە بەرامبەر هەر يانەيەك كە رووبەرووى ببێتەوە ئەويش دواى ئەوەى توانى پاڵەوانى وەرزى رابردوو گۆڵباران بكات و چوار گۆڵى لێ بكات.

 

لە ئێستادا يانەى ليڤەر پوول لەم ساڵدا كۆى گۆڵەكانى لە خولى ئنگليزى گەياندە ٥٠ گۆڵ و بووبە تاكە يانەى ئنگليزى كە زۆرترين گۆڵى هەبێت و توانى پێش يانەى مانچستەرسيتى بكەوێت كە ياريزانەكانى تا ئێستا ٤٦ گۆڵيان تۆماركردوە.

هەروەها يانەى ليڤەرپوول تاكە يانەى ئنگليزيە كە بتوانێت ٨ جار سێ گۆڵ يان زياتر تۆمار بكات لەو ياريانەى ئەنجامى دەدات, هەرچەندە بە رێژە زۆرترين گۆڵى تۆمار كردوە بەڵام وەك ئەنجام سودێكى ئەوتۆى بۆ يانەكەى كلۆپ نەبوە چونكە تا ئێستا لە خولى ئنگليزى بە جياوازى پێنج خاڵ لە دواى پێشەنگى ريزبەنديەوەيە كە يانەى مانچستەر سيتيە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*