Home / ئسپانيا / ناوبژيوانى كلاسيكۆ كێيە..؟ چەند تێبينيەكە كە پێش كلاسيكۆ دەبێ بيزانيت..

ناوبژيوانى كلاسيكۆ كێيە..؟ چەند تێبينيەكە كە پێش كلاسيكۆ دەبێ بيزانيت..

يەكێتى تۆپى پێى ئسپانيا برياريداوە بۆ يارى كلاسيكۆى زەوى (ئەليخاندرۆ خوسيە هێرناندرز) بكاتە ناوبژيوانى ئەو ياريە بەهێزە كە يەكەم يارى كلاسيكۆى ئەو ناوبژيوانەيە لە تەمەنى ناوبژيوانى خۆيدا.
هێرناندز تەمەنى ٣٣ ساڵە, سەرەتاى كارى ناوبژيوانى لە سالانى ٢٠٠٤-٢٠٠٥ لە خولى يانە پلە سێ كانى ئسپانيا بوە و لە ساڵانى ٢٠٠٧-٢٠٠٨ بوە ناوبژيوانى خولى يانە پلە دووەكان.
هێرناندز لە ساڵانى ٢٠١٢-٢٠١٣ لە پلەيەكى ئسپانيا بۆ يەكەمجا بوە ناوبژيوانى يارى نێوان (رياڵ سەرەقستە و بەلەوەليد).
لە ساڵى ٢٠١٤ بوە بە ناوبژيوانێكى نێو دەوڵەتى, دواين يارى بارشەلۆنە كە ناوبژيوانە بەرێوەى بردوە لە ١٤ى مانگى دوو بوە بەرامبەر بە يانەى سێڵتا فيگۆ, هەروەها دواين يارى رياڵ مەدريد كە بەرێوەى بردوە لە ٣١ مانگى يەك بوە بەرامبەر ئسپانيۆل.
تا ئێستا ٩١ كارتى زەردى بەرز كردوەتەوە و ٦ كارتى سورى بەرز كردوەتەوە لە ١٨ يارى كە بەرێوەى بردوە لە ليگاى ئسپانيا.
ئەم ناوبژيوانە لەلايەن هاندەرانى رياڵ مەدريدەوە خۆشەويست نيە چونكە لە سالى رابردوو لە يارى نێوان ريال و قرتبە هەستا بە دەركردنى رۆناڵدۆى پرتوگالى بەهۆى كردارى نەشياوەوە.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (جيرونا X بارشەلۆنە)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى شەشەمى لاليگا يانەى بارشەلۆنە ببێتە ميوانى يانەى جيرونا كە ...