Home / ئنگليز / لە كۆتاييدا مانيو بريار لە چارەنووسى ئيبراهيم ئۆڤيچ دەدات..!!

لە كۆتاييدا مانيو بريار لە چارەنووسى ئيبراهيم ئۆڤيچ دەدات..!!

ئەستێرەى سويدى زلاتان ئيبراهيم ئۆڤيچ توانى سەركەوتوو بێت لە ئەنجامدانى ئاستێكى بەرز لەگەڵ يانەى مانچستەر يونايتدى ئنگليزى بەتايبەتى لەيەكەم يارى خۆى لەگەڵ ئەو يانەيە لە پريمەرليگ, وە تا ئەم ساتەش بە پێچەوانەى بۆ چوونەكان توانيويەتى چوار گۆڵ تۆمار بكات.

ئاستبەرزى ئيبرا واى لە يانەى مانچستەريونايتد كردوە كە بيروبۆچوونيان لەسەر ئەو ياريزانە بگرن و بريار لە نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى بدەن, ئەمەش بۆ ئەوەى بتوانن تا ماوەيەكى زياتر ئەو ياريزانە لە ريزەكانى مانيو بهێڵنەوە و سود لە تواناكانى وەربگرن چونكە ئيبرا گرێبەستەكەى لەگەڵ شەيتانە سوورەكان تەنها يەك وەرزە و لە يانەى پاريس سانجێرمانى فەرەنسيەوە بە گرێبەستى ئازاد رووى رووى لەو يانەيە كردوە.

ئيبرا لەم وەرزەدا بەشدارى هەموو ياريەكانى مانچستەرى كردوە وەك ياريزانى سەرەكى و لە هەموو ياريەكاندا توانيويەتى گۆڵ تۆمار بكات بەتايبەتى لە يارى دێربى بەرامبەر مانچستەرسيتى.

رۆژنامەى ميرۆرى ئنگليزى بەناوبانگ لە هەواڵێكيدا ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە ئەستێرەكەى پێشووى يانەى پاريس سانجێرمان و پۆڵ پۆگباى فەرەنى دوو سەركەوتوو ترين گرێبەستەكانى جۆزيە مۆرينيۆى پرتوگالى بوون لەم وەرزەدا.

جێگاى ئاماژەيە كە هەندێك لە راپۆرتە هەواڵيەكان باسيان لەوە دەكرد كە يانە ئنگليزيەكە لە هەولدابوە تا ياريزانێكى سوپەرستارى وەرزى رابردوو بهێنێتە ريزەكانى كە تا ئێستاش ناويان لە نێو ليستى داواكراوانى يانەكەدان, رۆژنامەى ميرۆر دەڵێت يەكێك لەو ئەستێرانە ياريزانى وێڵزى و هێرشبەرى رياڵ مەدريد گاريس بەيڵ يەكەم ياريزانە كە مۆرينيۆ بيەوێت بۆ وەرزى داهاتوو بيهێنێتە ريزەكانى, هەروەها چاوەروانيش دەكرێت نيمارى بەرازيلى و ئەستێرەى يانەى بارشەلۆنە يەكێكى تربێت لە خەونەكانى جۆزيە مۆرينيۆ بۆ ئەوەى گرێبەستى لەگەڵ مۆربكات.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*