Home / ئسپانيا / دواى ئالاڤيس, ئەو ٦ شكستەى تر كە لە كامپ نۆ بارشەلۆنە دووچارى بوويەوە..!!
%d8%a8%d8%a7%d8%b1%d8%b4%db%95%d9%84%db%86%d9%86%db%95

دواى ئالاڤيس, ئەو ٦ شكستەى تر كە لە كامپ نۆ بارشەلۆنە دووچارى بوويەوە..!!

شەوى رابردوو يانەى ديپۆرتيڤۆ ئالاڤيس كە بەمدواييە سەركەوت بۆ پلە يەكى ئسپانيا توانى لە نێو ياريگاى كامپ نۆ لە يانەى بارشەلۆنەى پاڵەوانى وەرزى رابردووى لاليگا بباتەوە بە ئەنجامى ٢-١.

شكستەكەى يانەى بارشەلۆنە بەرامبەر ئالاڤيس لە نێو سايت و رۆژنامەكاندا دەنگدانەوەى زۆرى بەدواى خۆيدا هێنا چونكە يانەيەكى پەرتەوازەى وەك ئالاڤيس توانى لە پاڵەوانێكى جيهانى وەك بارشەلۆنە بباتەوە ئەمە لە كاتێكدا كە بارشەلۆنە لە نێو هاندەران و ياريگاى خۆى بوو, هەربۆيە ئەنجامى ئەم ياريە بە چاوەروان نەكراو هەژماركرا و وەك سوپرايزێك بوو بۆ يانەكانى ترى لاليگا لە سەرووى هەموويانەوەى يانەى رياڵ مەدريد.

لەو باريەشەوە يانەى ماركاى ئسپانى وەك بير هێنانەوەيەك باسى لە شەش شكستى ترى بارشەلۆنە كردوە كە لە نێو ياريگاى كامپ نۆ دووچارى هاتووە و بە سەرسوورهێنەرترين شكستەكانى بارشەلۆنە ناوى هێناوە, چونكە ئەنجامەكان پێچەوانەى ئەو بۆچوونانە بوە كە هەموان بيريان لێكردوەتەوە.

 

بارشەلۆنە ١-٤ ميتز  (١٩٨٤)

يانەى بارشەلۆنە لە نێو ياريگا و هاندەرانى خۆيدا بەرامبەر بە يانەى ميتزى فەرەنسى دووچارى شكستێكى گەورە بوويەوە بەئەنجامى ٤-١ لە چوار چێوەى پاڵەوانێتى جامى جامەكانى ئەوروپيەكان, لەو كاتەدا هيچ كەسێك بيروبۆچوونى بۆ ئەوە نەدەچوو ئەنجامەكە بەو شێوەيە بێت و يانە كەتەلۆنيەكە لەبەرامبەر ٨٠ هەزار هاندەرى خۆيدا دووچارى وەها شكستێكى گەورە ببێتەوە

بارشەلۆنە ٢-٣ هێركۆليس (وەرزى ١٩٩٦-١٩٩٧) 

كێ بروا بەوە دەكات كە يانەيەك ئەگەر رۆناڵدۆى دياردە و لويس ئنريكى و پيپ گوارديۆلا و لويس فيگۆ ياريزانى بن و راهێنەرەكەشيان بۆبى ربسۆن بێت لە بەرامبەر يانەيەكى لاواز و پەرتەوازەى وەك هێركۆليس دووچارى شكست بێت..؟

بارشەلۆنە ١-٤ سالامانكا (وەرزى ١٩٩٧-١٩٩٨) 

شكستێكى سەرسورهێنەرى تر كە يانەى بارشەلۆنە لە نێو هاندەران و ياريگاى خۆيدا دووچارى بوويەوە بە ئەنجامێكى زۆر كە ئەمەش وەك ئەوە وابوو سزايەكى سەخت بێت بۆ هاندەران چونكە ئەم شكستە چاوەروان نەكراو بوو وە پێچەوانەى بۆ چوونەكان بوو, هەربۆيە هاندەران پێش تەواو بوونى ياريەكە بەخەمەوە كە لە رووخسارياندا بەدى دەكرا ياريگايان بەجێهێشت.

بارشەلۆنە ١-٣ ڤيارياڵ (وەرزى ١٩٩٨-١٩٩٩) 

يانەى ڤيارياڵ لەو دەمەدا ئاستى وەك پێويست نەبوو واتە هاوشێوەى ئەم ساڵانە نەبوو كە لە سەر نازناوەكان دەجەنگێت وە يانەيەكى پەرتەوازە بوو لەگەڵ ئەوەشدا بە ئەنجامێكى گەورە توانى لە نێو كامپ نۆ لە يانەى بارشەلۆنە بباتەوە.

بارشەلۆنە ٠-٢ رايۆ ڤاليكانۆ (وەرزى ١٩٩٩-٢٠٠٠)

بۆ وەرزى چوارەم لەسەر يەك يانەى بارشەلۆنە لە نێو ياريگا و هاندەرانى خۆيدا دووچارى شكستى چاوەروان نەكراو دەبوويەوە بەرامبەر بە يانە بچووك و لاوازەكان لە خولى پلە يەكى ئسپانيا.

بارشەلۆنە ١-٢ رۆبن كازان (وەرزى ٢٠٠٩-٢٠١٠)

پێش ئەم ياريە و لە قۆناغى كۆمەڵەكان لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا هەموان باسيان لەو ژمارەى ئەو گۆلانە دەكرد كە بەرامبەر بە يانەى رۆبن كازانى رووسى تۆماريدەكات, رەنگە ئەمەش بەهۆى ئەوەوە بووبێت كە پێشتر كەس هيچى لەسەر ئەم يانەيە نەدەزانى, وە لەو كاتەشدا بارشەلۆنە لە قمەى ئاستيدا بوو چونكە ئەوكات گوارديۆلا راهێنەرى بووو بەڵام سوپرايزە گەورەكە جارێكى تر روويدايەوە و يانەى بارشەلۆنە لە نێو ياريگا و لە بەردەم ٩٠ هەزار لە هاندەرانى خۆى دووچارى شكستێكى چاوەروان نەكراو بوو.

بارشەلۆنە ٠-٢ هێركۆليس (وەرزى ٢٠١٠-٢٠١١)

يانەى هێركۆليس كە پێشتر و لە نەوەدەكاندا بە شێوەيەكى چاوەروان نەكراو توانى بە ئەنجامى سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆل لە بارشەلۆنە بباتەوە, دواى ئەوەى توانى سەربكەوێت بۆ خولى پلە يەكى ئسپانيا جارێكى تر لە نێو ياريگاى كامپ نۆ توانى بە دوو گۆڵى خاوێن لە بارشەلۆنە و گوارديۆلا بباتەوە, ئەمەش پێچەوانەى هەمو بيروبۆچوونەكان بوو كە پێيان وابوو بارشەلۆنەى سەردەمى پيپ بتوانێت زياتر لە پێنج يان شەش گۆڵ لەم يانەيە تۆمار بكات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*