Home / ئنگليز / ئيبراهيم ئۆڤيچ لەسەر راشفۆرد بەدەنگ هات و هۆشدارى دەدا

ئيبراهيم ئۆڤيچ لەسەر راشفۆرد بەدەنگ هات و هۆشدارى دەدا

ئیبراهیمۆڤیچى سويدى و ئەستێرەی يانەى مانچستەريونایتدى ئنگليزى رايگەياند ماركۆس(ڕاشفۆرد)ى هاورێى دەبێتە ياريزانێكى گەورەو بەناوبانگ بەڵام نابێت فشارى زۆرى بخەينە سەر, دڵنيام داهاتوویەکی باشی دەبێت, چونکە گەنجە و توانای زۆری هەیە بەڵام پێويستى بە كاتە.

ئيبرا لە لێدوانێكى بۆ كەنالى مانچستەريونايتدى فەرمى وتى: “پێش هەموو شتێك, راشفۆرد لە تەمەنى ١٨ ساڵيدايە, هێشتا لاوە و كاتى زۆرى لە پێشە, هەموان قسە لەسەر بەهرەكانى دەكەن, ئەو دەتوانێت چى تر بكات تەنها ئەوە تواناكانيەتى, پێويستە ئەوەمان لەبير بێت كە هێشتا كاتى زۆرى لەبەردەستە”.

درێژەى بە قسەكانيداو وتى: “ئەمانەى پێويست نيە (قسە كردن لە سەر بەهرەكەى) بۆ ئەوەى دەست بەسەر جيهاندا بگرێت, يانەكە و راهێنەر و تيپەكەش دەزانن كە توناى تا چەندە و دەتوانێت چى بكات و چى ئەنجام بدات, ئێمە بەدڵنيايەوە دەزانين چونكە هەموو رۆژێك دەيبينين, پێم وابێت پێويست ناكات بەو شێوەيە فشارى ببخەينە سەر چونكە دەبێتە هۆى ئەوەى ئاستى روو لە دابەزين بكات”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*