Home / جيهان / كوردسپۆرت بەبۆنەى هاتنى جەژنى پيرۆزى قوربانەوە پەيامێك ئاراستەى خوێنەرانى دەكات..
soccer-sports-football-backgrounds-wallpapers

كوردسپۆرت بەبۆنەى هاتنى جەژنى پيرۆزى قوربانەوە پەيامێك ئاراستەى خوێنەرانى دەكات..

بەبۆنەى هاتنى جەژنى قوربانەوە ستافى سايت و پەيجى كوردسپۆرت جوانترين و گەرمرترين پيرۆزبايى ئاراستەى تەواوى خەڵكى كوردستان بەتايبەتى چينى وەرزشكار و وەرزش دۆست دەكات, هيواخوازين ئەم جەژنە جەژنێكى پر لە خێر و بەرەكەت بێت بۆ كوردستانەكەمان و جەژنانەكەى رزگار بونى كوردستان بێت لەو دۆخەى تێيكەوتوە.

هەر بەبۆنەى جەژنى قوربانەوە ستافى كوردسپۆرت جارێكى تر خوێنەرانى دڵنيا دەكاتەوە و بەڵێن دەدەن هەوڵەكانيان چرتر بكەنەوە تا بتوانن گرنگترين و نوێترين زانيارى و هەواڵى وەرزشى بە سەرتاسەرى كوردستان بگەيەنن.

ستافى كوردسپۆرت لە ماوەيەكى كەمدا دەستى بە كارەكانى كرد و توانى لەو ماوەيەدا تا رادەيەكى زۆر باش جێگاى خۆى لە دونياى راگەياندنى وەرزشى لە كوردستاندا بكاتەوە و هەواڵ و زانيارى وەرزشى بە تەواوى كوردستان بگەيەنێت.

كوردسپۆرت لەلايەن كۆمەڵێك گەنجى خۆبەخشەوە بەرێوە دەبرێت و بەهۆى خۆشەويستى زۆريان بۆ وەرزش هەستاون بە كردنەوەى كوردسپۆرت تا لەم رێگايەوە بتوانن خزمەت بە وەرزشكاران و وەرزش دۆستانى كوردستان بكەن.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*