Home / ئيتاليا / دواجار بالۆتێلى گەرايەوە و لە يەكەم ياريدا دوو گۆڵى تۆماركرد..
balo-nice

دواجار بالۆتێلى گەرايەوە و لە يەكەم ياريدا دوو گۆڵى تۆماركرد..

شەوى رابردوو لە هەفتەى چوارەمى خولى پلە يەكى فەرەنسى ناسراو بە ليگا وەن يانەى نيس لە نێو ياريگاى  خۆى (ئاليانز ريفيرا) ميواندارى لە يانەى ئۆڵۆمپيك مارسيليا كرد و توانى بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ ياريەكە بباتەوە.

بالۆتێلى كە يەكەم يارى فەرمى بوو لەگەل نيسى فەرەنسى توانى لەو ياريەدا دو گۆڵ تۆمار بكات.

لە ياريەكەدا لە گێمى يەكەم دواى تەنها ٧ حەوت خولەك بالۆتێلى توانى يەكەم گۆڵ تۆمار بكات, بەڵام زۆرى پێنەچوو يانەى مارسيليا لە رێگاى ياريزان فلۆريان تۆفين لە خولەكى ١٤ توانى ئەنجامەكە يەكسان بكاتەوە و گێمى يەكەميش بەم ئەنجامى كۆتايى هات.

لە گێمى دووەمى ياريەكەدا يانەى مارسيليا لە رێگاى لێدانى سزاوە كە گۆمێز جێبەجێى كرد لە خولەكى ٧٣ توانيان بە گۆڵێك پێش بكەون, بەڵام بالۆتێلى جارێكى تر گەرايەوە و توانى لە خولەكى ٧٨ ئەنجامەكە يەكسان بكاتەوە, ياريەكە زۆرى نەمابوو بۆ خولەكەكانى كۆتايى كە ياريزان ويليان سيپرين توانى لە خولەكى ٨٧ گۆڵى سێيەم پێشكەوتن بۆ يانەى نيس تۆمار بكات.

بەم ئەنجامەش يانەى نيس كۆى خاڵەكانى گەياندە ١٠ خاڵ و لە پلەى دووەمى ريزبەندى خولى فەرەنسيدا دێت, هەرچى يانەى مارسيليايە خاوەنى تەنها چوار خاڵە و لە ريزبەندى ١٤ دايە.

ئەنجامى ياريەكانى ترى هەفتەى چوارەمى خولى فەرەنسى بەم شێوەيە بوو:

پاريس سانجێرمان ١-١ سانت ئيتيان

ليۆن ١-٣ بۆردۆ

ئانجير ٣-١ ديگۆن

باستيا ٢-١ تۆلۆز

ليل ١-٤ مۆناكۆ

گوينگامپ ١-١ مونبيليە

لۆريان ٠-٢ نانسى

نانت ٠-٣ ميس

ستادرين ٢-٠ كان

نيس ٣-٢ مارسيليا

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*