Home / ئەرجەنتين / هاندەرانى يانەى نيولز ئۆڵد بوێز نامەيەك ئاراستەى ليۆ ميسى دەكەن
download-1

هاندەرانى يانەى نيولز ئۆڵد بوێز نامەيەك ئاراستەى ليۆ ميسى دەكەن

هاندەرانى يانەى نيولز ئۆڵد بوێزى ئەرجەنتينى لەياريگاى مارسيلۆ بيلسا بەبەرزكردنەوەى دروشمێكى گەورە داوايان لە ليۆ ميسى ئەرجەنتينى و ياريزانى پێشوى يانەكەيان كرد بگەڕێـتەوە بۆ ڕيزى يانەكەيان.
وەهەروەها ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانيەكانى وڵاتى ئەرجەنتينيش جەختيان كردەوە كە بەرپرسانى يانەى ئۆڵد بوێز ڕايانگەياندووە هەوڵ دەدەن ليۆ ميسى ياريزانى پێشوى يانەكەيان بگەڕێننەوە ڕيزى يانەكەيان لە پاش كۆتاى هاتنى مۆنديالى ٢٠١٨ى ڕوسيا.
ڕۆژنامەى (مۆندۆ ديپۆرتيڤۆ)ى ئيسپانىش پەيامى هاندەرانى يانەى ئۆڵدبويز  ئاشكرا كردوەو كە تيايدا هاندەران نوسيويانە “ميسى خەونت خەونمانە ،ئێمە هانت دەدەين ،پێش بينى دەكەين ڕۆژێ لە ڕۆژان بتبينينەوە لێرە”
 ئەم داواكاريەى هاندەرانى يانەى نيولز ئۆڵد بوێزى ئەرجەنتينى لەوەوە هات كە لەچەن ڕۆژى ڕابردوودا ليۆ ميسى ئەرجەنتينى ڕايگەياندبوو كەخەونى ئەو ئەوەيە لە كۆتاييەكانى تەمەنى ياريكردنيدا بگەڕێـتەوە بۆ ڕيزەكانى يانەكەى پێشوى.
download

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*