Home / ئسپانيا / نزيكە لە گەرانەوەى بۆ بارشەلۆنە..

نزيكە لە گەرانەوەى بۆ بارشەلۆنە..

دواى ئەوەى بۆ ماوەيەكى زۆر بەهۆى پێكانەوە لە ياريگاكان دابرا, پێدەچێت تێرشتيگن چاكبوونەوەى لەو پێكانە بە خێرايى بوو بێت و لە يارى داهاتوو يانەكەى لە خولى ئسپانى وەك گۆلپارێزى سەرەكى دەربكەوێت.

لە دواين يارى لە خولى پلەيەكى ئسپانى بارشەلۆنە كە گاسپەرسيليسين گۆڵپارێزى بوو دووچارى شكستێكى چاوەروان نەكراو بوويەوە لە بەرامبەر يانەى ديپۆرتيڤۆ ئالاڤيس كە ئەم وەرزە سەركەوتوە بۆ ريزى يانە پلە يەكەكان.

رۆژنامەى سپۆرتى ئسپانى ئاشكراى كرد, گاسپەرى هۆڵەندى هەرچەندە هۆكارى سەرەكى نەبوو بۆ شكستەكەى بارشەلۆنە بەڵام بەپێى هەواڵى رۆژنامەكان تەنها لە يارى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنز لە بەرامبەر سێلتيك گۆڵپارێز دەبێت و لە ياريەكانى داهاتوو بارشەلۆنە تێرشتيگن دەگەرێتەوە و لەبەرامبەر يانەى ليگانس ئەركى گۆڵپارێزى سەرەكى بارشەلۆنە لە ئەستۆ دەگرێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*