Home / ئنگليز / فێرگسۆن, چۆن باسى سەركەوتنەكەى مانسيتى دەكات لە دێربى..
%d9%85%d8%a7%d9%86%d8%b3%d9%8a%d8%aa%d9%89

فێرگسۆن, چۆن باسى سەركەوتنەكەى مانسيتى دەكات لە دێربى..

دواى ئەوەى ٥ پێنج خولەك وەك كاتى زيادكراوى يارى دێربى مانچستەر هەژمار كرا, راستەوخۆ چاوى كامێراكانى ناو ياريگاى ئۆڵدترافۆرد رووى لە ئەستێرە و راهێنەرى پێشووى مانيو (سێر ئەلێكس فێرگسۆن)كرد كە ناسراوە بەوەى لە دواساتەكانى ياريدا ئەنجامى يارى يەكلاى دەكاتەوە, بەڵام ئەمجارە سێر لە نێو هاندەرانەوە تەماشاى يارى دەكات و بە جوڵاندنى سەرى ئاماژەيەك بۆ ئەوە دەكات كە ئاستى شەيتانە سوورەكانى بەدڵ نەبوە.

لە يارى دێربى و هەر لە سەرەتادا كورانى پيپ گوارديۆلا زۆر بەئاسانى توانيان پلانەكان جێبەجێ بكەن و كۆنترۆلى ياريگاى ئۆلدترافۆرد بكەن و دێربى لە سودى خۆيان كۆتايى پێ بهێنن, گوارديۆلا بەم سەركەوتنەى لە يەكەم يارى دێربى بەرامبەر ركابەرەكەى جۆزيە مۆرينيۆ هەموو جيهانى وەرزشى بەلاى خۆيدا راكێشا.

راهێنەرى بەرەگەز سكوتلەندى سێر ئەلێكس فێرگسۆن لە دواى ياريەكە لە نێو رێرەوى ياريگاكە چاوى بە گوارديۆلا دەكەوێت و پيرۆزباى سەركەوتنەكەى لە دێربى لێدەكات, هەروەها پێيشى دەلێت كە شايستەى ئەو سەركەوتنە بوە و لە ياريەكەدا ياريزانەكانى مانسيتى بە ئاسانى توانيويانە لەلايەنى تەكتيكى و ئاستەوە سەركەون بەسەر مانيو, ئەمەى بە سەركەوتنى پيپ داناوە و دەستخۆشى لێكردوە.

يانەى مانچستەر يونايتد كە ماوەى چەند ساڵێكە بەرامبەر بە يانەى مانچستەرسيتى هاوشارى دەناڵێنێت و دوو چارى شكست دەبێتەوە, لە ئێستادا هاندەرانى شەيتانە سوورەكان دەپرسن كە ئاخۆ مۆرينيۆ دەتوانێت مانيو هەستێنێتەوە و بيگەرێنێتەوە بۆ سەر رێگاى راست, يان ئەميش هاوشێوەى ڤانگال چارەنووسى رۆشتن دەبێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*