Home / ئسپانيا / چ وەرزێك باشترين وەرزى رۆنالدۆ بوو, دۆن خۆى وەڵام دەداتەوە..!!

چ وەرزێك باشترين وەرزى رۆنالدۆ بوو, دۆن خۆى وەڵام دەداتەوە..!!

كريستيانۆ رۆناڵدۆى پرتوگالى و ئەستێرەى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى باس لەو وەرزە دەكات كە بەلاى خۆيەوە باشترين وەرزى ياريكردنى بوە لە رياڵ مەدريد.

لە لێدوانێكى بۆ سايتى فەرمى يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا (يوفا) رۆناڵدۆ رايگەياند: “وەرزى رابردوو بە هەوڵى تاكەكەسى و كۆمەڵيشەوە باشترين وەرزى ياريكردنم بوو”.

وتيشى: “ياريكردنم بەرامبەر بە يانەى پێشووم (سپۆرتينگ لشبۆنە) لە خولى يانەپاڵەوانەكان لە قۆناغى كۆمەڵەكان شانازيەكى گەورەيە, ئەو ياريە چێژێكى تايبەتى هەيە, ئارەزووم دەكرد بگەرێمەوە و بەرامبەر يانەكەى پێشووم يارى بكەم, ئەوا ئێستا ئەو شانازيە گەورەيەم بۆ بوو”.

دۆن باسى لەوەشكرد كە: “پێشتر بەرامبەر بە يانەى دۆرتمۆندى ئەڵمانى ياريمان كرد و لەبەرامبەريان دووچارى شكست بووينەوە, چونكە ئەوان ركابەرێكى سەخت بوون, سەبارەت بە يانەى ليگيا وارسۆ راستى بڵێم هيچ پێشتر هيچم لەسەر ئەو يانەيە نەبيستوە, هەربۆيە ئەزموونێكى نوێ دەبێت بۆ ئێمە”.

رۆناڵدۆ درێژەى بە قسەكانيدا و وتى: ” لە خولى يانە پاڵەوانەكان پرە لە شتى چاوەروان نەكراو, بەڵام وا هەست دەكەم كە بتوانين لەو ياريانەدا سەركەوتووبين, بەدەستهێنانى نازناوى چامپيۆنزليگ لەم وەرزەدا ركابەريەكى زۆرى پێويستە, چاوەرێ دەكەين بزانين ئێمە چيمان پێدەكرێت”.

لە كۆتاييشدا وتى: “لە رووى نازناوەكانى وەرزى پێشوو بەلاى منەوە ناوازەترين بوون, بروا ناكەم هيچ ساڵێكى تر وەك ئەو ساڵە هەبێت, لەسەر ئاستى تاكەكەسى توانيم نازناوى چامپيۆنزليگ بەدەست بهێنم ئەوەش شانازيەكى زۆر گەورەيە”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*