Home / ئەوروپا / تەواوى لێدوانەكانى ئەنچيلۆتى لەسەر ياريەكەى سبەى بايەرمونيخ لە چامپيۆنزليگ..
%d8%a6%db%95%d9%86%da%86%d9%8a%d9%84%db%86%d8%aa%d9%89

تەواوى لێدوانەكانى ئەنچيلۆتى لەسەر ياريەكەى سبەى بايەرمونيخ لە چامپيۆنزليگ..

بريار وايە سبەى سێشەمە گەرى يەكەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ دەست پێبكات, يانەى بايەرمونيخى ئەلمانى كە دەكەوێتە كۆمەڵەى چوارەمەوە لە دەرەوەى ياريگاى خۆى رووبەرووى يانەى روستۆفى رووسى دەبێتەوە.

لەو باريەوە راهێنەرى بايەرمونيخى ئەڵمانى كارلۆ ئەنچيلۆتى بەرەگەز ئيتالى لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رايگەياند: “خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا هەموو كات يەكێك بوە لە پاڵەوانێتيە ناوازەكان بەلاى منەوە, سبەينێ دەست پێدەكات, ئێمە هەموو تواناكانمان بۆ ئەو پاڵەوانێتيە بەكاردەهێنين”.

سەبارەت بە ئەگەرى ياريكردنى كومان و كيميچ وتى: “بەڵێ كيميچ بۆ سبەى ئامادە دەبێت و يارى دەكات, بەڵام كومان سبەى يارى ناكات, هەوڵ دەدەين ئامادەى بكەين تا بتوانێت بۆ خولى ئەڵمانى بۆ بەرامبەر يانەى ئەنگلوشتات يارى بكات”.

ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد: “بەدڵنياييەوە يانەى روستۆفى رووسى يانەيەكى بەهێزە, لە هەموو حاڵەكاتەكاندا پێنج ياريزانى بەهێز بەرگرى دەكەن, هەربۆيە زۆر قورس دەبێت تا بتوانين ئەم هێڵە تێپەرێنين و بگەين بە تۆرى گۆڵ”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*