Home / ئسپانيا / باوكى جاڤى هێرناندز, لەسەر كێشەى نێوان كورەكەى و رۆناڵدۆ بەدەنگ هات..

باوكى جاڤى هێرناندز, لەسەر كێشەى نێوان كورەكەى و رۆناڵدۆ بەدەنگ هات..

كريستيانۆ رۆناڵدۆى پرتوگالى و هێرشبەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى دواى ئەوەى كە چاڤى هێرناندزى ئسپانى رايگەياندبوو كە (رۆناڵدۆ ياريزانێكى خۆشبەختە چونكە لە سەردەمى ميسى دەژيێت, بەڵام ميسى باشترينى جيهانە) لە بەرامبەريشدا رۆناڵدۆ بە توندى هێرشى كردە سەر جاڤى.

رۆناڵدۆ لە وەڵامى لێدوانەكانى جاڤى هێرناندز رايگەياند: “جاڤى هەمو نازناوەكانى بەدەستهێناوە بەڵام نەيتوانيوە تۆپى ئاڵتوونى دەستبهێنێت, ناكرێت قسە لەسەر باشترينەكان بكات چونكە ئێستا لە يانەى سەدى قەتەريە نەك لە يانەيەكى گەورەى ئەوروپا”.

خواكيم هێرناندزى باوكى جاڤى بۆ “RAC1 ” رايگەياند: “جاڤى هيچ گرنگى بە لێدوانەكانى رۆناڵدۆ نادات”.

وتيشى: دواى ياريەكەى بارشەلۆنە, بينيم كە كريستيانۆ رۆناڵدۆ قسە لەسەر كورەكەم دەكات, لە راستيدا هيچ گرنگيم پێنەدا, جاڤى خاوەن شارەزاييە و دەزانێت چى دەلێت.

ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد: “جاڤى ئێستا لە قەتەر هەست بە ئاسوودەيى دەكات, لەوێ كەشێكى ئارام هەيە و دوورە لە فشارەكان, هيچ بە كريستيانۆ ناڵێم ئەو دەزانێت دەبێت چى بكات, من تێكەڵى ئەو كێشەيە نابم, بەڵام رۆناڵدۆ بۆچوونى خۆى هەيە و پێويستە رێزى لێبگرم”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*