Home / ئنگليز / گوارديۆلا ناوى باشترين ياريزانى ئەوروپا ئاشكرا دەكات..
گوارديۆلا

گوارديۆلا ناوى باشترين ياريزانى ئەوروپا ئاشكرا دەكات..

ئەمرۆ دوو شەمە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى بۆ پيپ گوارديۆلاى ئسپانى و راهێنەرى يانەى مانچستەرسيتى ئنگليزى ئەنجامدرا سەبارەت بە يارى داهاتووى مانچستەر لە قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ كە بريار وايە رۆژى (سێشەمە)بەرامبەر بروسيا مونشنگلادباغى ئەڵمانى ئەنجام بدرێت.%da%af%d9%88%d8%a7%d8%b1%d8%af%d9%8a%db%86%d9%84%d8%a7

لە كۆنگرە رۆژنامەوانيەكەدا پيپ گوارديۆلا وەڵامى پرسيارى رۆژنامەنووسانى سەبارەت بە ئامادەكاريەكانى ستيزن دايەوە.

رۆژنامەى ماركا لە هەواڵێكدا تيشكى خستوەتە سەر پرسيارى رۆژنامە نوسێك كە پرسيارى باشترين ياريزانى ئەوروپاى لە گوارديۆلا كردوە و لە وەڵاميشدا پيپ رايگەياندوە: “ميسى باشترين ياريزانى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپايە و هيچ ياريزانێكى تر ناتوانێت ركابەرى بكات و لەو باشتر بێت”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*