ئارسن فينگەر نهێنيەك ئاشكرا دەكات..!!

راهێنەرى يانەى ئارسناڵى ئنگليزى ئارسن فينگەر باس لە نهێنيەكى دەكات و دەلێت پێشتر داوايەكى سەرۆكى ئێستاى يانەى پاريس سانجێرمانى رەتكردوەتەوە, سەرەراى ئەو پەيوەنديە باشەى كە لە نێوانياندا هەيە.

فينگەر لە ميانى كۆنگرە رۆژنامەوانيەكەى كە بەبۆنەى يارى يانەكەى بەرامبەر پاريس سانجێرمان لە قۆناغى كۆمەڵەكانى ئەوروپا رێكخرا بوو رايگەياند: “لەگەڵ ناصر خلێفى پەيوەنديم زۆرباشە, بەلام لە رابردوودا داوايەكيم رەتكردەوە بەوەى كە سەرپەرشتى يانەى پاريس سانجێرمان بكەم  ئەركى راهێنەرايەتى كردنى ئەو يانەيە لە ئەستۆ بگرم”.

وتيشى: “هۆكارى رەتكردنەوەى داواكەى سەرۆكى يانە فەرەنسيەكە بەهۆى ئەوەوە بوو چونكە عاشقى ئەو جێگايەم كە كارى تێدادەكەم, بوونم لە يانەى ئارسنال دڵخۆشم دەكات و وام لێدەكات هەست بە ئاراميەكى زۆر بكەم, زۆربەى كات بير دەكەمەوە كە پەيوەستم بەم يانەيەوە”.

Pin It

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *