Home / ئسپانيا / پيپى, باسى مۆرينيۆ و زيدان دەكات, كاميان بەلايەوە باشترە..!!

پيپى, باسى مۆرينيۆ و زيدان دەكات, كاميان بەلايەوە باشترە..!!

كليپەر پيپى پرتوگالى و بەرگريكارى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى باس لە راهێنەرى ئێستا و پێشووى دەكات و بەوردى جياوازيەكانيان ئاشكرا دەكات.

لە لێدوانێكى بۆ دەزگاكانى راگەياندن پيپى سەبارەت بە هەريەكە لە زينەدين زيدانى فەرەنسى راهێنەرى ئێستاى ريال مەدريد و جۆزيە مۆرينيۆى پرتوگالى راهێنەرى پێشووى رياڵ مەدريد و ئێستاى مانيو دەڵێت: “مۆرينيۆ و زيدان دوو كەسايەتى زۆر لە يەك جياوازن, مەبەستەكەم بۆ ئەوە نيە كە يەكێكيان خراپ و يەكێك باش بێت”.

وتيشى: مۆرينيۆ شارەزاييەكى دوور و درێژى هەيە و مێژويەكى گەورەشى لە سەرپەرشتيكردنى گەورەترين يانەكانى جيهان و راهێنەرايەتيكردنى باشترين ياريزانەكاندا هەيە, بەڵام زينەدين زيدان هێندە نابێت دەستى بە پيشەى راهێنەرايەتى كردوە, بەلام ياريزان بوە و دەزانێت ئێمە چيمان لێى دەوێت, وە لە ناوە و دەرەوەى ياريگا چۆن بير دەكەينەوە و چۆن مامەڵەمان لەگەل بكات”.

لە كۆتاييشدا وتى: “مۆرينيۆ خەريكبوو هەموانى دەكرد بە دوژمنى خۆى, چونكە هەموان رقيان لێى بوو يانەكان و بگرە هەموو ئسپانياش خەريكبوو بەتەواوى رقيان لێى دەبوەوە, بەڵام زيدان هەر لە سەرەتاوە خۆى خۆشەويست كردوە هەرچەندە لە نيوەى رێگاكە ئەركى راهێنەرايەتى مەدريدى لە ئەستۆ گرت”.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بێژەرى گرنگترين ياريەكانى ئەم هەفتەيە..

خشتەو كاتى گرنگترين ياريەكانى ئەم هەفتەيە لەگەڵ بێژەرى سەرجەم ياريەكان. شەمە ١٩ى ئابى ٢٠١٧ سوانزى ...