Home / ئنگليز / فابريگاس روو لە خولى ئيتالى دەكات..!!

فابريگاس روو لە خولى ئيتالى دەكات..!!

سيسك فابريگاسى بەرگەز ئسپانى و ياريزانى هێڵى ناوەراستى يانەى چێلسى لەندەنى نزيكە لەوەى لە خولى ئيتالى يارى بكات و بۆ وەرزى گواستنەوەى داهاتوو پەيوەندى بە ريزەكانى يانەى ئەيسى ميلانەوە بكات.

بەڵام لەم وەرزەدا فابريگاس لەلايەن راهێنەرى ئيتالى ئەنتۆنيۆ كۆنتى پشتى پێنابەسترێت و بەزۆرى لەسەر كورسى يەدەگە.

لەو بارەيەشەوە رۆژنامەى “كالچيۆ مێركاتۆ” بلاوى كردوەتەوە كە ميلان نزكە لەوەى فابريگاس لە مانگى يەكى ساڵى داهاتوو بهێنێتە ريزەكانى, ئەويش دواى ئەوەى بەرپرسانى يانەى بلوز رەزامەندى دەدەن لەسەر رۆشتنى.

رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوەشكردوە لە حاڵەتى سەرگرتنى گرێبەستەكەدا ئەوا فابريگاس بە شێوەى خواستن و بەبرى سێ مليۆن يۆرۆ پەيوەندى بە ميلانەوە دەكات.

فابريگاسى تەمەن ٢٩ ساڵ لە ساڵى ٢٠١٤ لە يانەى بارشەلۆنەى ئسپانيەوە پەيوەندى بە يانەى چێڵسى ئنگليزيەوە كرد و بووبە يەكێك لە پايە سەرەكيەكانى يانەكە و لەگەڵيدا خولى ئنگليزى بەدەست هێنا.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*