Home / ئەوروپا / شەوى پاڵەوانەكان: ئارسناڵ دەبێتە ميوانى psg, بارشەلۆنە و سێڵتك, گوارديۆلا و دەستپێكى نوێ..
%da%86%d8%a7%d9%85%d9%be%d9%8a%db%86%d9%86%d8%b2

شەوى پاڵەوانەكان: ئارسناڵ دەبێتە ميوانى psg, بارشەلۆنە و سێڵتك, گوارديۆلا و دەستپێكى نوێ..

 وەرزى رابردوو رياڵ مەدريد توانى ببێتە پاڵەوانى چامپينزليگ, ئەم وەرزە كێ دەبێتە پاڵەوان..؟

بريار وايە ئەم شەو لە كۆپيەكى نوێدا و بە بەشدارى كردنى چەندين يانە وەرزێكى نوێى چامپيۆنزليگى ٢٠١٦-٢٠١٧ دەستپێبكات, بەڵام ئەم وەزرە جياواز دەبێت چونكە چەندين يانەى پاڵەوانى وڵاتانى ئەوروپا كێبركێ دەكەن لەسەر گەيشتن بە نازناوەكە.

ئەمرۆ سێشەمە لە قۆناغى كۆمەڵەكان چوار گرووپ كە پێك دێن لە ١٦ يانە و هەشت يارى ئەنجام دەدەن, سەرجەم ياريەكانيش لە يەك كاتدا بەرێوە دەچن, ئێمە دەتوانين لێرە گرنگترين ياريەكانى ئەمشەوتان بۆ بخەينە روو:-

كۆمەڵەى يەكەم.. پاريس يانجێرمان ميواندارى ئارسناڵ دەكات.

يانە پاريسيەكە لە يەكەم يارى خۆى كە لە نێو ياريگاى (فرانك دى پرانس) ئەنجامى دەدات لە قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ ميواندارى لە يانەى ئارسناڵ دەكات و هەموو هەوڵێك دەدات تا پێشەنگى گرووپى يەكەم بگرێت.

پاريس سانجێرمان بۆ يەكەمجارە لە خولى ناوخۆيى وڵاتەكەى دەناڵێنێت و ئاستى وەك پێويست نيە, بەڵام يۆناى ئيمرى راهێنەر هەموو هەولێكى دەدات تا بتوانێت لەم وەرزەدا كێبركێى نازناوى يانە پاڵەوانەكان بكات, لەبەرامبەريشدا ئارسن فينگەرى راهێنەرى يانەى ئارسناڵ يارى بە ياريزانە نوێيەكانى دەكات ئەمەش بۆ ئەوەى بە راستى كێبركێ بكات لەسەر پێشەنگى گرووپەكەى.

كۆمەڵەى دووەم.. بارشەلۆنە لە تاقيكردنەوەيەكى قورسدا ميوانداى سێڵتيك دەكات.

يەكەم يارى بارشەلۆنە لە قۆناغى كۆمەڵەكان لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا لە رووبەروو بوونەوەيەكى سەختدا ميواندارى لە يانەى سێڵتيكى سكوتلەندى دەكات.

يانەى سێڵتيك بە وريەكى بەرزەوە دێتە نێو كامپ نۆ چونكە لە يارى پێشووى توانى بە ئەنجامى پێنج گۆڵ بەرامبەر بە رينجەر سەركەوتوو بێت, لە بەرامبەريشدا ياريزانانى بارشەلۆنە لە بارێكى دەروونى خراپدان, چونكە دواين ياريى لە نێو ياريگاى كامپ نۆ بەرامبەر يانەيەكى تازە سەركەوتوو بۆ لاليگا دوو چارى شكستێكى چاوەروان نەكراو بوونەوە كە ئەويش يانەى ديپۆرتيڤۆ ئالاڤيس بوو.

كۆمەڵەى سێيەم… گوارديۆلا لەگەڵ مانسيتى بەرامبەر مونشگلاد باغ سەرەتايەكى نوێ دەبێت.

راهێنەرى بەرەگەز ئسپانى دەستپێكى لەگەڵ مانسيتى لە يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا بەرامبەر بە يانەى مونشگلادباغى ئەڵمانى دەبێت, پيپ يانە ئەڵمانيەكە زۆر بەباشى دەناسێت, ئەويش بەهۆى ئەو ئەزموونەى كە پێشتر لەگەڵ بايەرمونيخ بەرێى كرد, وە ئەم كۆمەڵەيە بەيەكێك لە قورسترين كۆمەلەكان دادەنرێت لە ئەوروپا.

كۆمەڵەى چوارەم.. بايەرمونيخ و ئەتلەتيكۆمەدريد كێبركێ لەسەر پێشەنگى.

يانەى بايەرمونيخى ئەڵمانى يەكەم يارى لە قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ بەرامبەر بە يانەى روستۆفى رووسيە, ئەم ياريە بۆ كورانى كارلۆ ئەنچيلۆتى ئيتالى تاقيكردنەوەيەكى قورسە ئەويش بەهۆى بەهێزى هێڵى بەرگرى يانە رووسيەكەوە.

يانە ئەتلەتيكۆمەدريدى ئسپانيش يەكەم يارى خۆى لە پاڵەوانێتيەكەدا بەرامبەر بە يانەى ئايندهۆڤن هۆڵەنديە لە دەرەوەى ياريگاى خۆى, كورانى سيمۆنى هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەى ئەتلەتى بگەرێننەوە بۆ سەر رێرەوى راست, ئەويش دواى ئەوەى لە دوو يەكەم ياريان لە لاليگا دووچارى يەكسان بوون هاتن.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*