Home / ئنگليز / بەپەلە, ماوەى دوركەوتنەوەى جۆن تێرى ئاشكرا كرا..

بەپەلە, ماوەى دوركەوتنەوەى جۆن تێرى ئاشكرا كرا..

كەمێك پێش ئێستا پێگەى فەرمى يانەى چێڵسى لەندەنى بلاوى كردەوە كە كاپتنى يانەكە جۆن تێرى بە هۆى پێكانەوە بۆ ماوەى ١٠ دە رۆژ لە ياريگاكان دادەبرێت بەهۆى ئەو پێكانەى كە رۆژى يەك شەمەى رابردوو لە يارى يانەكەى بەرامبەر بە يانەى سوانزى سيتى لە هەفتەى چوارەمى پريمەرليگ لە ئاستى پێى راستى دووچارى بوەتەوە.%d8%ac%db%86%d9%86-%d8%aa%db%8e%d8%b1%d9%89-2

جۆنتێرى لە دوا خوولەكەكانى ياريەكەدا دووچارى پێكان هات كە ياريەكە يەكسان بوو بە ئەنجامى ٢-٢ لە نێو ياريگاى ليبرتى, بە ناچارى لە ياريەكەدا بەردەوام بوو نەهاتە دەرەوە هەرچەندە هەستى بە ئازارى زۆر دەكرد, لە هەمان كاتيشدا راهێنەرى چێلسى رايگەياندوە چاوەروانى ئەنجامى پشكنينە پزيشكيەكان دەبێت ئەو كات هەڵسەنگاندن بۆ تێرى دەكات.

 

لە ئێستادا دوركەوتنەوەى تێرى يەكلا بوەتەوە و ناتوانێت بۆ يارى داهاتووى يانەكەى كە رۆژى هەينى لە نێو لەندەن ئەنجامى دەدەن ئامادەبێت, پێكانەكەى تێرى لە سودى داڤيد لويزى بەرازيليە كە تازە لە يانەى پاريسەوە گەراوەتەوە بۆ چێلسى.

پێشتر كۆنتى راهێنەر بەرگرى لە داڤيد لويز كرد ئەمە سەرەراى ئەوەى ئەو ياريزانە ئاستى وەك پێويست نەبوو لەگەل پاريس اسنجێرمان بەلام راهێنەرى چێلسى دەڵێت لويز دەتوانێت بگەرێتەوە بۆ هەمان ئاستى جارانى, وەك ئەوەى كە بۆنۆچى دڵى بەرگرى يوڤانتۆس و بارزالى و كلينى ئەنجامياندا, پێشى باشە لە هێڵى بەرگرى سود لە تواناكانى داڤيد لويز وەربگرێت نەك ناوەراست.

لە ئێستادا چێلسى بە ئەنجامدانى سێ يارى لە پريمەرليگ خاوەنى ١٠ خاڵە لە سێ سەركەوتن يەك يەكسان بوون, لە كاتێكدا مانچستەرسيتى و گوارديۆلا پێشەنگى خولەكەيە بە ١٢ خال لە چوار بردنەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*