Home / ئسپانيا / (بەرشەلۆنە X سێڵتيك) مێژووى ڕووبەڕوبونەوەيان و پێكهاتەى پێش بينى كراو
capture-20160913-182533

(بەرشەلۆنە X سێڵتيك) مێژووى ڕووبەڕوبونەوەيان و پێكهاتەى پێش بينى كراو

لە قۆناغى كۆمەڵەكان و لە هەفتەى يەكەمى ياريەكانى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا ئەمشەو كاتژمێر ٩:٤٥ خولەك ياريگاى كامپ نو ئەمشەو دەبێتە جێگايەى ڕووبەڕوبونەوەى يانەى بەرشەلۆنەى ئيسپانى و يانەى سێلتیکی سکۆتلەندی.

مێژووى ڕووبەڕوبونەوەى نێوان هەردوو يانە:_

ئەم ياريە بۆ هەردوو يانە يەكەم يارى نيە كە ڕووبەڕوى يەكتر بوبێتنەوە بەڵكو لە مێژووى ڕووبەڕو بونەوەكانى نێوانيان هەردوو يانە تائێستا ١٢ جار ڕووبەڕوى يەك بونەتەوەو هەميشە يانە ئيسپانياكە باڵا دەست بووە بەسەر يانە سکۆتلەنديەكەداو تيايدا لە ڕووبەڕوبونەوانەى نێوانيان يانەى بەرشەلۆنە ٧ يارى بردوەتەوە يانەى سەڵتكيش تەنها يەك يارى براوە بووەو چوار يارى نێوانيشيان بەيەكسانى بە كۆتا هاتووەو لەو ياريانەشدا بەرشەلۆنە توانيويەتى ٢١ گۆڵ لە سێلتیک تۆمار بكات و ١٠ جاريش تۆڕى گۆڵەكەى بهەژێنرێـت.

يەكەم ڕووبەڕو بونەوەى نێوان هەردوو يانە :_

يەكەم ڕووبەڕو بونەوەى نێوان ئەم دوو يانە دەگەڕێـتەوە بۆ ساڵى ١٩٦٤ لە جامى بەرهەڵستكارى جيهانى كەتيايدا لە يارى ڕۆيشتندا و لەياريگاى خۆيدا بەرشلۆنە بەئەنجامى ٣ گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك براوە بوو و لە يارى گەڕانەوەشدا لە ياريگاى سێلتیک ياريەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا يەكسان بوو.

ڕوبەڕوبونەوەى نێوان هەردوو يانە لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا:

هەردوو يانە تائێستا لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا هەشت ياريان پێكەوە ئەنجامداوە لە ٦ يارياندا يانەى بەرشەلۆنە براوە بووەو لەيەك ياريشدا يەكسان بوونە و يەك ياريشيان يانەى سێلتیک براوە بووە.

كۆتا ڕووبەڕوبونەوەى نێوان هەردوو يانەى كەى بووە؟

كۆتا يارى نێوان ئەم دوويانەيە لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپاى ٢٠١٣ _٢٠١٤ بوو كە لەيارى ڕۆيشتندا لە وڵاتى سکۆتلەندا هەردوو يانە بەبێ گۆڵ يەكسان بوون،بەڵام لەيارى گەڕانەوەو لە ياريگاى نيوكامپ بەرشەلۆنە توانى شەش جار تۆڕى گۆڵى يانە سکۆتلەنديەكە بەهەژێنێيت و لەبەرامبەردا يەك جار تۆڕى گۆڵەكەيان هەژاند.

 

پێكهاتەى پێش بينى كراوى هەردوو يانە بۆ يارى ئەمشەويان :

 

 

پێكهاتەى بەرشەلۆنە :

(تيرشتيگن ، پيكى ، ئومتيتى ، سێرجێۆ ڕۆبەرتۆ ، ئەلبا ، بوسكيتس ، ڕاكيتچ ، ئنێستا ، نايمار ، ميسى ، سوارێز)

پێكهاتەى سەڵتيك :

(گوردون ، سفياتچينكۆ ، تۆرێ ، لوستينگ ، تيرنى ، براون ، بيتۆن ، ڕوگيتس ، فۆرست ، سنكلير ، دمبيلى)

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*