Home / ئسپانيا / يوفيا, هەرەشە لە بارشەلۆنە دەكات, ئەم شەو سزاى دەدات ئەگەر..

يوفيا, هەرەشە لە بارشەلۆنە دەكات, ئەم شەو سزاى دەدات ئەگەر..

راپۆرتە هەواڵێيەكانى ئسپانيا ئەمرۆ ئێوارە بلاويان كردەوە كە يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپى هەرەشە لە يانەى بارشەلۆنە دەكات بەوەى كە لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا خاڵى لێ دادەشكێنێت ئەگەر بێت و ئاڵاى سەربەخۆى كەتەلۆنيا بەرزبكاتەوە.

ئەمرۆ هەزاران ئالاى سەربەخۆيى كەتەلۆنيا بەسەر هاندەرانى بارشەلۆنەدا دابەشدەكرا بۆ ئەوەى لە كاتى يارى نێوان بارشەلۆنە و سێڵتيك لە نێو ياريگاى كامپ نۆ لە چوارچێوەى ياريەكانى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ بەرز بكرێتەوە و وەك دروشمێك بۆ داواكردنى سەربەخۆى و جيابوونەوەى كەتەلۆنيان لە ئسپانيا.

بەو بۆنەيەشەوە يەكێك لە كۆمەڵگا ياساييەكان لە هەرێمى كەتەلۆنيان هەستاوە بە بەرزكردنەوەى سكالا دژ بە يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا بەهۆى ئەوەى پێشێلى مافە سەرەكيەكانى مرۆڤ دەكات, هەروەها داواى سزادانى يانەى بارشەلۆنەشى كردوە لە ئەگەرى بەرزكردنەوەى ئالاى سەربەخۆيى كەتەلۆنيا.

مانگى ئايارى ئەم ساڵ يەكێتى تۆپى پێى ئسپانيا برياريدا بەوەى رێگرى بكات لە راگەياندنەكانى كەتەلۆنيان لە گواستنەوەى يارى كۆتايى جامى شاى ئسپانيا كە لە نێوان بارشەلۆنە و ئشبيليە ئەنجام درا, بەڵام دواتر تانە لە بريارەكە دراو لەلايەن دادگاى باڵاى ئسپانياوە پێداچوونەوەى بۆ كرا.

پێشتر لە ساڵى ٢٠١٥ لە يارى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا بەهۆى بەرزكردنەوەى ئاڵاى سەربەخۆى كەتەلۆنيان يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا هەستا بە غرامەكردنى يانەى بارشەلۆنە بەبرى زياتر لە ٣٠ هەزار يۆرۆ و بەوە تۆمەتبارى كرد كە زمانى سياسى لە كاتى ياريەكاندا بەكار دەهێنێت.

هەروەها يەكێتى ئەوروپا هۆشدارى بە يانەى بارشەلۆنە داوە لە كاتى دووبارە كردنەوەى, لە هەمان كاتيشدا كەناڵى شەشى ئسپانيا ئەوەى بلاو كردوەتەوە كە يوفا برياريداوە بەوەى كە ئەم جارە خاڵ لە يانەى بارشەلۆنە دابشكێنێت ئەگەر بێت و لە نێو ياريگادا ئالاى سەربەخۆيى كەتەلۆنيا بەرزبكاتەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*