Home / ئەڵمانيا / ئەنچيلۆتى ژمارەيەكى پێوانەى لە گەڵ بايرن ميونخدا نوسيەوە
large-%d8%b1%d9%82%d9%85-%d8%aa%d8%a7%d8%b1%d9%8a%d8%ae%d9%8a-%d9%84%d8%a7-%d9%8a%d8%b5%d8%af%d9%82-%d9%84%d9%80-%d8%a3%d9%86%d8%b4%d9%8a%d9%84%d9%88%d8%aa%d9%8a-%d9%85%d8%b9-%d8%a8%d8%a7%d9%8a%d8%b1

ئەنچيلۆتى ژمارەيەكى پێوانەى لە گەڵ بايرن ميونخدا نوسيەوە

بايرن ميونخ بەردەوامە لەسەركەوتنەكانى بەسەركردايەتى كارلۆ ئەنچيلۆتى ئيتالى و شەوى ڕابردووش توانى لە يەكەم هەفتەى قۆناغى كۆمەڵەكانى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا سەركەوتنێكى گەورە بەرامبەر بەيانەى رۆستۆفى ڕوسى بەدەست بێنێت بە ئەنجامى پێنج گۆڵى بێ بەرامبەر،بەم بردنەوەيە كارلۆ توانى ژمارەيەكى مێژووى بۆ خۆى و يانەكە بنوسێتەوە كاتێك توانيويەتى لە پێنج يارى سەرەتاى لەگەڵ باڤاريەكان هەر پێنج ياريەكە بەبردنەوە بەدەست بێنێت هيچ گۆڵێكى لێ تۆمار نەكرێت.

بردنەوەكانى يانە ئەڵمانيەكە لەژێر سەرپەرشتى كارلۆ ئەنچيلۆتيدا لە جامى سوپەرى ئەڵمانيا و جامى ئەڵمانيا و بۆندس ليگا و خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپان كە توانيويەتى لە ٥ ياريدا ٢٠ گۆڵ تۆمار بكات بێ ئەوەى گۆڵى لێ تۆمار بكرێت بەمەش ئەنچيلۆتى ناوى چوووە مێژووى يانەكەوە كە لەماوەى ڕابردوودا هيچ ڕاهێنەرك نەيتوانيوە ئەو دەسكەوتە بۆ يانەكە بەدەست بێنێت.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*