شەوى رابردوو بارشەلۆنە و سێڵتيك لە يەكەم يارى قۆناغى كۆمەڵەكان لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا لە نێو ياريگاى كامپ نۆ رووبەرووى يەك بوونەوە, لەو ياريەدا كە بە ئەنجامى ٧-٠ لە سودى بارشەلۆنە كۆتايى هات ميسى توانى هاتريك تۆمار بكات.

پێشتر هەريەكە لە كريستيانۆ رۆناڵدۆ و ميسى خاوەنى پێنج هاتريك بوون لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا, بەڵام ميسى بەرامبەر سێڵتيك سێ گۆڵى تۆمار كرد و توانى كۆى هاتريكەكانى بگەيەنێت بە شەش هاتريك, بەمەش بوە تاكە ياريزان لە مێژووى چامپيۆنس ليگ كە خاوەنى زۆرترين هاتريك بێت.

لە پلەى دووەميش كريستيانۆ رۆنالدۆ و پلەى سێيەميش ماريۆ گۆمێز و فليپۆ ئنزاگى و لويز ئادريانۆ دێت كە خاوەنى سێ هاتريكن.

بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: