Home / ئسپانيا / ئينريكى پاش سەركەوتنە گەورەكەيان بەرامبەر سێڵتيك چى وت؟

ئينريكى پاش سەركەوتنە گەورەكەيان بەرامبەر سێڵتيك چى وت؟

شەوى ڕابردوو وەرزێكى نوێى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا دەستى پێ كرد و تيايدا يانەى بەرشەلۆنە لەيەكەم يارى خۆيدا بەرامبەر سێڵتيكى سكوتلەندى بردنەوەيەكى گەورەى بەدەست هێناو توانى بە حەوت گۆڵى بێ وەڵام ميوانەكەى بنێرێتەوە.

لەپاش ياريەكەش لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەنوسيدا لويس ئينريكى ئەو شەوەى بە شەوێكى مێژوويى دانا بۆ يانە كەتەلۆنيەكەو ستايشى ليۆ ميسى دەكات.

سەرەتا ئينريكى وتى ” ئەم شەو شەوێكى سەرسوڕهێنەر بوو لە مێژووى يانە كەتەلۆنيەكەداو سەرجەم ياريزانەكان ئاستێكى نايابيان پێشكەش كرد” سەبارەت بە ئاستى ليۆ ميسى كە توانى هاتريك تۆمار بكات ڕاهێنەرەكەى بەرشەلۆنە وتى ” ميسى ئازاديەكى تەواوى هەيە و كاتێك كەيارى دەكات ڕۆڵى سەرەكى دەبينێت و لاى من ئەو باشترين ياريزانە لە مێژووى تۆپى پێداو ئێمە كە تەماشاى يارى ئەو دەكەين چێژى لێ وەردەگرين لەهەر ياريەكداو وانەى نوێمان فێر دەكات”

لە كۆتاى كۆنگرە ڕۆژنامەنوسيەكەشدا لويس سەرسوڕمانى خۆى بە ئومتيتى دەربڕى و وتى ” من سەرسامم بە ئومتيتى بەخێرايى ڕاهات لەگەڵ يانەكەمانداو وەكو ئەوەى بڵێى ماوەيەكى درێژە لەگەڵ ئێمەيە”

 

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بارشەلۆنە لەگەڵ ئام ياريزانە گەشتۆتە رێككەوتن بۆ نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى..

يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى دوا بە دواى ياريەكەيان بەرامبەر يانەى يوڤانتۆسى ئيتالى لە جەولەى پێنجەمى قۆناغى ...