Home / ئەوروپا / ديارترين لێدوانەكان لەپاش كۆتاى هاتنى ياريەكانى شەوى يەكەمى چامپيۆنزليگ

ديارترين لێدوانەكان لەپاش كۆتاى هاتنى ياريەكانى شەوى يەكەمى چامپيۆنزليگ

شەوى ڕابردوو بەئەنجامدا هەشت يارى لە چوار كۆمەڵە ياريەكانى خولى يەكەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا دەستى پێ كرد، لە ديارترين ئەنجامى ياريەكانى شەوى رابردووش بردنەوە گەورەكەى يانەى بەرشەلۆنە بوو بەرامبەر سێڵتيكى سكوتلەندى بە حەوت گۆڵى بێ بەرامبەر،لەلايەكى تريشەوە يانەى بايرن ميونخ توانى بە پێنج گۆڵى بێ بەرامبەر پێشوازى لە يانەى رۆستۆفى ڕووسى بكات.

لەپاش ياريەكانيش ڕاهێنەران و ياريزانانى يانەكان سەبارەت بەياريەكانيان لە كۆنگرە ڕۆژنامە نوسيەكاندا سەرنجى خۆيان خستە ڕوو.

لە ديارترين لێدوانەكانيش لەپاش كۆتاى هاتنى ياريەكان بەم شێوەيە بوون :

ئەندرێس ئنێستا ياريزانى يانەى بەرشەلۆنە پاش سەركەوتنە گەورەكەيان وتى ” ئێمە ويستمان بەبەهێزى دەست پێ بكەين،بۆ ئەوەى بڵێين ئێمە بەهێزين،دڵخۆشم بەوەى ئەنجاماندا لە ياريەكەى ئەمشەودا”

لويس ئينريكى ڕاهێنەرى يانەى بەرشەلۆنە “بەئاستێكى بەرزەوە دەركەوتين ، شەوێكى مێژوويى بوو بۆ هەموو هاندەران”

براندن ڕۆدجرزى ڕاهێنەرى سێڵتيك پاش شكستەكەى بەرامبەر بەرشەلۆنە ” ئەنجامەكە  بووە هۆى بێ هيوايمان ،ئێمە تێ دەكۆشين تا ئەم شكستە بەخێراى تێ پەڕێنين”

كارلۆ ئەنچيلۆتى ڕاهێنەرى بايرن ميونخ “ئێمە گۆڵى زۆرمان تۆمار كرد ، دڵخۆشم بەم ئەنجامە هەروەها بەسەرەتايەكى باش دەستمان پێ كرد لە يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا”

ديگۆ سيمۆنى ڕاهێنەرى ئەتلەتيكۆ مەدريد پاش بردنەوەيان بەرامبەر يانەى ئايندهۆڤن ” ئێمە دڵخۆشين كە سێ خاڵمان بەدەست هێنا لە يارايەكى زەحمەتدا”

ماوريسيۆ سارى ڕاهێنەرى ناپۆلى پاش بردنەوەيان لە يانەى دينامۆكێڤ ” لە ڕاستيدا ئێمە ياريەكى بەهێزمان ئەنجامد،ئەم بردنەوەيە ئەنجامێكى گەورەيە لە دەرەوەى ياريگاى خۆمان”

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*