Home / ئيتاليا / ئينزاگى, نهێنيەكى ژيانى ئاشكرا دەكات..!!

ئينزاگى, نهێنيەكى ژيانى ئاشكرا دەكات..!!

ئەستێرەى ئيتالى و ياريزانى پێشووى يانەى ئەيسى ميلان (فليپۆ ئينزاگى) رايگەياند ئەوەى نيگەرانى كردووم ئەوەيە نەمتوانى بۆ ماوەيەكى زۆرتر لەگەڵ ئيبراهيم ئۆڤيچى سويدى يارى بكەم.

لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى (لاگازيتا)ى ئيتالى ئەمرۆ ئينزاگى رايگەياند: “ئێمە هاورێين لەدەرەوەى ياريگا, ئەو ياريزانێكى ناوازەيە و خۆپەرست نيە”.

وتيشى: “پێم وابێت كەمێك جياوازين و تواناكانمان جياوازە, پەيوەنديەكى پتەومان هەبوو لە نێو ياريگادا, بەڵام كاتێك لە وەرزى ٢٠١٠-٢٠١١ دووچارى پێكان هاتم بۆماوەى زياتر لە ١٠ مانگ لێى دابرام”.

ئينزاگى دێژەى بە قسەكانيدا و وتى: “بەڵێ, دوور كەوتنەوە لە ياريگاكان و يارينەكردنم بۆ ماوەيەكى زياتر لەگەڵ ئيبراهيم ئۆڤيچ يەكێك بوو لە ناخۆشترين ماوەى وەرزشيم, ئارەزووم دەكرد لەگەڵ ئەو ئەستێرەيە لە نێو ياريگا دەربكەوم”.

جێگاى ئاماژەيە كە ئيبراهيم ئۆڤيچ بۆ ماوەى دوو وەرز لەگەڵ يانەى ئەيسى ميلانى ئيتالى ياريكرد, پێش ئەوەى روو بكاتە يانەى پاريس سانجێرمان, دواتريش پەيوەندى كرد بە مانچستەر يونايتد.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*