Home / ئەوروپا / بەپەلە, جێگرەى ميشێل پلاتينى دياريكرا..

بەپەلە, جێگرەى ميشێل پلاتينى دياريكرا..

ئەمرۆ چوارشەمە رۆژى دياريكردنى سەرۆكى نوێى يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا بوو لە جێگاى ميشێل پلاتينى لەلايەن (كۆنگرێسى يوفا)وە, بۆ ئەو مەبەستەش پێگەى ميرۆر ئۆنلاين راگەياند كە ئەمرۆ سەرۆكێكى نوێ بۆ يەكێتيەكە دەستنيشان كراوە.

ميرۆر ئاماژەى بلاويكردوەتەوە كە دواى ئەوەى ميشێل پلاتينى سزادرا و بۆ ماوەى چوار ساڵ بۆى نيە هيچ پلەو چالاكيەكى لە بوارى تۆپى پێدا هەبێت, برياردراوە سەرۆكێكى نوێ بۆ جێگاكەى دەستنيشان بكرێت.

ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد: ئەمرۆ پێش نيوەرۆ لە شارى ئەسيناى پايتەختى يۆنان دەنگدان ئەنجامدرا, كە دوو كەس بۆ ئەو پۆستە خۆى پاڵاوتبوو, بەڵام لەكۆتاييدا و لە كۆى ٥٥ دەنگ ئەليكساندەر جێفرين توانى بە ٤٢ دەنگ براوە بێت و وەك سەرۆكى نوێى يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپا دەستنيشان بكرێت.

ئەليكساندەر جێفرين بەرەگەز سلۆڤينيە و لە هەمان كاتيشدا سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى سلۆڤينيايە, تەمەنى ٤٨ ساڵە هەرچەندە ئەندام نەبوە لە ليژنەى جێبەجێكارى يەكێتيەكە بەڵام بەبەدەستهێنانى زۆرترين دەنگ توانى ببێتە جێگرەوەى ميشێل پلاتينى فەرەنسى.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*