Home / ئەڵمانيا / ئەنچيلۆتى نهێنيەك ئاشكرا دەكات و دەڵێت پێش ئەوەى روو لە بايەرمونيخ بكات…

ئەنچيلۆتى نهێنيەك ئاشكرا دەكات و دەڵێت پێش ئەوەى روو لە بايەرمونيخ بكات…

كارلۆ ئەنچيلۆتى ئيتالى و راهێنەرى ئێستاى يانەى بايەرمونيخى ئەڵمانى ئاشكراى كرد, كە پێش ئەوەى پەيوەندى بە يانە باڤاريەكەوە بكات, لەلايەن يانەى چێڵسى ئنگليزەوە هەولى زۆردراوە تا پەيوەنديان پێوە بكات, بۆ ئەو مەبەستەش دوو ياريزانى پێشووى ئەو يانە لەندەنيە پەيوەنديان پێوە كردوە.

ئەنچيلۆتى لە سالى ٢٠١١ وازى لە راهێنەرايەتى يانەى چێڵسى هێنا, هەرچەندە لەو كاتەدا توانى خولى پريمەرليگ و جامى ئنگلتەرا بەدەست بهێنێت.

بە پێى هەواڵێكى رۆژنامەى “ستيرن”ى ئەڵمانى كە بلاوى كردوەتەوە, كارلۆ ئەنچليۆتى لەلايەن ديديە درۆگباى ئيڤوارى و شيفچينكۆى ئۆكرانى پەيوەندى تەلەفۆنى بۆكراوە و دواى لێكراوە كە بگەرێتەوە بۆ راهێنەرايەتيكردنى بلوز و رازى بێت بە بۆندێكى نوێ كە لەلايەن يانەكەوە پێشكەشى دەكرێت.

رۆژنامەكە لێدوانێكى ئەنچيلۆتى بلاو كردوەتەوە كە رايگەياندوە: “بەڵێ, چەند ياريزنێك پەيوەنديان پێوە كردم بۆ ئەوەى بگەرێمەوە بۆ يانەى چێڵسى, بەڵام من پێشتر بەڵێنم بە سەرۆكى يانەى بايەرمونيخ دابوو, هەموو كاتێك بەڵێنەكانم جێبەجێدەكەم, بەدڵنياييەوە بە هاتنم بۆ بايەرمونيخ دڵخۆشم”.

جێى ئاماژەيە, راهێنەرى بەرەگەز ئيتالى لەگەڵ هاتنى بۆ ريزەكانى باڤارى توانى يەكەم نازناو كە جامى سوپەرى ئەڵمانى بوو بۆ بايەرمونيخ بەدەست بهێنێت دواى ئەوەى توانى بە ئەنحامى ٢-٠ لە دۆرتمۆند بباتەوە, هەروەها لە ئێستاشدا لە پێشەنگى بۆندسليگايە بە شەش خال, وە پێشەنگى كۆمەڵەكەيەتى لە چامپيۆنز ليگ.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*