Home / ئەوروپا / كاڤانى هۆكارى يەكسان بوونيان لەگەڵ ئارسيناڵ دەخاتە ڕوو

كاڤانى هۆكارى يەكسان بوونيان لەگەڵ ئارسيناڵ دەخاتە ڕوو

ئدينسۆن كاڤانى ئۆرۆگوايو هێرشبەرى يانەى پاريس سان جێرمانى فەرەنسى پاش يەكسان بوونيان بەگۆڵێك لەيارى شەوى ڕابردووى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا بەرامبەر يانەى ئارسيناڵى ئينگليزى هۆكارى يەكسان بوونەكە دەخاتە ئەستۆى خۆى.

كاڤانى لە لێدوانێكدا وتى “یارییەکی زۆر باشمان ئەنجام دا، ئاستیشمان لەم یارییەدا بە بەراورد بە یارییەکانی پێشوومان، باشتر بوو. خاڵی پۆزەتیڤی زۆرمان هەبوو لە یاریەکە، بەڵام لە کۆتاییدا باجی ئەو هەموو دەرفەت لە دەستدانەمان دا. کاڤانی زیاتر بەردەوام بوو و وتی: “لەم پاڵەوانێتییەدا پێویستە خاڵی زۆر کۆ بکەیتەوە، ئەمەیش تەنها یەکەم یاریی بوو، بۆیە دەبێت بەردەوام بین لەوەی کە ئاستمان باشتریش بکەینەوە” هێرشبەرەكەى يانە پاريسيەكە لەكۆتاى قسەكانيشيدا ئەوەى وت” من بەرپرسیاریەتی ئەنجامەکە لە ئەستۆ دەگرم، چونکە هەلی زۆرم لە بەردەم گۆڵدا بۆ ڕەخسا، بەڵام نەمتوانی گۆڵی زیاتریان پێ تۆمار بکەم.”

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*