بەپەلە, دوو ئەستێرەى بارشەلۆنە تا ئێستا گرێبەستەكانيان نوێ نەكردوەتەوە..!!

لە هەواڵێكى بەپەلە و چاوەرواننەكراودا رۆژنامەى مۆندۆ ديپۆرتيڤۆى كەتەلۆنى بلاوى كردەوە كە هەريەكە لە سێرجيۆبۆسكێس و خافێرماسكێرانۆ تا ئێستا گرێبەستەكانيان لەگەڵ يانەى بارشەلۆنەدا نوچ نەكردوەتەوە.

ئەم هەواڵەى رۆژنامەكە لە كاتێكدا دێت كە ماوەيەك پێش ئێستا يانەى بارشەلۆنە رايگەياندبوو كە لەسەر نوێكردنەوەى گرێبەستى ئەو دوو ياريزانە گەيشتوونەتە رێككەوتت, بەڵام ئەوەى دەزانرێت و رۆژنامەكە بلاوى كردوەتەوە تا ئێستا هيچ شتێك نەكراوە.

رۆژنامەكە باس لەوە دەكات كە ئەم دواخستنە زيانى زۆرى بۆ يانە كەتەلۆنيەكە دەبێت, چونكە ئەو دوو ياريزانە خاڵى بەهێزى يانەى بارشەلۆنەن, دەشپرسێت كە لە كاتێكدا كارگێرى يانەكە و بەرێوەبەرى ياريزانەكان گەيشتوون بە رێككەوتن, دەبێت ئەم دواخستنە هۆكارى چى بێت, بۆيە پێويستە هەرچى زووە واژۆ لەسەر گرێبەستەكە بكەن.

Pin It

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *