Home / جيهان / فيگۆ باشترينى پرتوگال دەستنيشان دەكات, رۆناڵدۆ نيە..بزانە هۆكارەكەى چيە.!!
%d9%81%d9%8a%da%af%db%86-%d9%88-%d8%b1%db%86%d9%86%d8%a7%da%b5%d8%af%db%86

فيگۆ باشترينى پرتوگال دەستنيشان دەكات, رۆناڵدۆ نيە..بزانە هۆكارەكەى چيە.!!

لويس فيگۆ كە لە يانەى بارشەلۆنە پەيوەندى بە يانەى رياڵ مەدريدى ركابەريەوە كرد پێيى وانيە رۆناڵدۆ باشترين ياريزانى جيهان بێت بەڵكوو تەنانەت بە باشترين ياريزانى مێژوويى وڵاتى پرتوگال هەژمارى ناكات.

هەرچەندە رۆناڵدۆ توانيويەتى جامى نەتەوەكانى ئەوروپا لەگەڵ پرتوگال بەدەست بهێنێت, بەلام لويس فيگۆ پێى وايە كە ئۆزبيۆى خاوەن ٤١ گۆڵ لە ٦٧ يارى باشترين ياريزانى مێژوويى ولاتەكەيەتى.%d9%81%d9%8a%da%af%db%86-%d9%88-%d8%a6%db%86%d8%b2%d8%a8%d9%8a%db%86

فيگۆ لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى ئاسى ئسپانى وتى: “من يەكێكم لە هاندەرانى كريستيانۆ رۆناڵد, چێژ لە ياريەكانى وەردەگرم دەتوانێت ئامانجەكانى بەديبهێنێت, دەتوانێت ساڵ لە دواى ساڵ باشتربێت و مێژوو بنوسێتەوە”.

وتيشى: “هەرچەندە كە ئۆزبيۆم نەبينيوە يارى بكات, بەڵام بە باشترين ياريزانى مێژوويى پرتوگالى دادەنێم, چونكە خۆشەويستى و هاورێيەتى و رێنماييەكانى خۆى پێشكەشم كردوە”.

درێژەى بە قسەكانيدا و وتى: “دڵنيام هەموان شيكردنەوەى وەڵامەكانم دەكەن و كۆمێنتيان دەبێت لەو بارەيەوە, بەڵام ئەو رێنمايى و خۆشەويستى و هاورێيەتيەى كە ئۆزبيۆ پێشكەشى كردووم, واى لێكردووم ئۆزبيۆ لە پێشى هەموانەوە دا بنێم, هەموو ئەستێرەيەك لە سەردەمى خۆى مێژوو دەنوسێتەوە, بەڵام بابەتەكە لە ئێستادا پەيوەستە بە رێزەوە”.

ئۆزبيۆ لە ساڵى مانگى يەكى ٢٠١٤ لە تەمەنى ٧١ ساليدا كۆچى دوايى كرد, يەكێكە لە ياريزانە گەورەكانى پرتوگال, وە لويس فيگۆ لە ژيانى وەرزشى خۆيدا ١٢٧ يارى بۆ پرتوگال ئەنجامداوە, ئەو ژمارەيەش رۆناڵدۆ توانى تێيپەرێنێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*