Home / ئەوروپا / رياڵ مەدريد وەزرى نوێى چامپيۆنزليگى بە پارێزگاريكردن لە نازناوى وەرزى رابردووى دەستى پێكرد..
%d8%b1%db%86%d9%86%d8%a7%da%b5%d8%af%db%86

رياڵ مەدريد وەزرى نوێى چامپيۆنزليگى بە پارێزگاريكردن لە نازناوى وەرزى رابردووى دەستى پێكرد..

شەوى رابردوو لە كۆمەڵەى حەوتەم و لە ياريەكى دراماتيكى و بەهێزدا كە لە نێو ياريگاى سانتياگۆ بێرنابيۆ بەرێوەچوو يانەى رياڵ مەدريد بە ئەستەم توانى لە يانەى سپۆرتينگ لشبۆنەى پرتوگالى بباتەوە لە چوارچێوەى ياريەكانى گەرى يەكەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ.

يانەى لشبۆنەى پرتوگالى لە ياريەكەدا هەرچەندە دووچارى شكست بوويەوە بەڵام ئاستێكى زۆرباشى پێشكەش كرد, بە تايبەتى لە گێمى دووەم كە ياريزان برونۆ سيزار توانى لە خولەكى ٤٨ گۆڵى يەكەم بۆ لشبۆنە تۆمار بكات, ياريەكە بە بەهێزى بەردەوام بوو كورانى زيزۆ تا بێت فشارەكانيان زياتر دەكرد بۆ سەر گۆڵى يانەى ميوان بەڵام بێ ئەنجام بوو.

گێمى دووەم راستە بە گێمى ناوبژيوانان ناودەبرێت, زيزۆ لەو گێمەدا چەند گۆرانكاريەكى ئەنجامدا, لە خولەكى ٦٧ هەريەكە لە لوكاس ڤازكێز و ئەلڤارۆمۆراتاى هێنايە نێو ياريگا بۆ جێگاكانى گاريس بەيڵ و كەريم بنزيما هەروەها لە خولەكى ٧٧ جەيمس رۆدريگزى هێنايە جێگاكەى تۆنى كرووس, ئەم گۆرانكاريانە كاريگەرى زۆرى هەبوو لەسەر ئەنجامى ياريەكە و فشارى زياتريان خستە سەر سپۆرتينگ لشبۆنە.

دواتر لە خولەكى ٨٩ لە رێگاى لێدانێكى راستەوخۆوە كريستيانۆ رۆناڵدۆ توانى گۆڵێكى جوان لە يانەى پێشووى تۆمار بكات, بەڵام هيچ ئاهەنگێكى نەگێرا وەك رێزێك بۆ يانەكەى و هاندەرانى, دواتر ناوبژيوان چوار خولەكى زيادكرد بۆ تەمەنى ياريەكە لە ماوەى ئەو چوار خولەكەدا رياڵ مەدريد توانى دەستپێشخەرى بكات و گۆڵى بردنەوەى تۆمار بكات لە رێگاى ئەلڤارۆ مۆراتا لە خولەكى ٩٠+٤ ئەويش دواى ئەوەى جەيمس رۆدريگز پاسێكى جوانى ئاراستەى كرد.

لە ياريەكى ترى هەمان كۆمەڵە (كۆمەڵەى حەوتەم) يانەى دۆرتمۆند توانى گۆڵبارانى يانەى ليگا وارشۆ بكات و بە ئەنجامى شەش گۆڵى بێبەرامبەر ياريەكە بباتەوە.

لە ئێستاشدا دۆرتمۆند پێشەنگى كۆمەڵەى حەوتەمە بە جياوازى گۆڵ لە پێش يانەى رياڵ مەدريدەوەيە هەردووكيان خاوەنى سێ خاڵن, بەڵام يانەكانى سپۆرتينگ لشبۆنە و ليگا وارشۆ بەبێ خاڵ سێيەم و چوارەمى كۆمەڵەكەن.

گۆڵەكانى نێوان رياڵ مەدريد و سپۆرتينگ لشبۆنە:

گۆڵەكانى دۆرتمۆند بەرامبەر ليگا وارشۆ:

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*