Home / ئسپانيا / زيدان : ئا ئەوەیە ڕیاڵ مەدرید کە لە توانایدا هەیە لە خولەکێکدا بارودۆخەکە پێچەوانە بکاتەوە

زيدان : ئا ئەوەیە ڕیاڵ مەدرید کە لە توانایدا هەیە لە خولەکێکدا بارودۆخەکە پێچەوانە بکاتەوە

يانەى ڕياڵ مەدريدى پاڵەوانى وەرزى ڕابردووى چامپيۆنز ليگ لەيەكەم هەفتەى قۆناغى كۆمەڵەكانى ئەو پاڵەوانيەتيەدا توانى لە كۆتا خولەكدا سێ خاڵى گرنگ لە يانەى سپۆرتينگ ليشبۆنەى پرتوگالى وەربگرێت و ڕاهێنەرى يانەكەش پێى وايە ئەمە ڕياڵ مەدريدى ڕاستەقينەيە.

لە كۆنگرە ڕۆژنامەنوسيەكەى پاش ياريەكە زيدانى بەڕێوەبەرى هونەرى يانە ئيسپانيەكە ڕايگەياند ” سەرسامم زۆر بە بەو ڕۆحە جەنگاوەرييانەى كە ياريزانان ئەنجامياندا بۆ بردنەوە، ئەمە ڕياڵ مەدريدى ڕاستەقينەيە كە لە توانايدا هەيە لە خولەكێكدا بگەڕێتەوە سەر ڕێگەى ڕاستى بردنەوەو بارودۆخەكە پێچەوانە بكاتەوە”

شەوى ڕابردوو لەيەكەم هەفتەى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپاو لە نێو ياريگاى سانتياگۆ بيرنابۆى تايبەت بەخۆى يانەى ڕياڵ مەدريد ميواندارى يانەى سپۆرتينگ ليشبۆنەى پرتوگالى كرد يانە مەدريديەكە توانى لە خولەكەكانى كۆتايداشكست بگۆڕێ بۆ بردنەوە پاش ئەوەى تا خولەكەى ٨٩ ياريەكە بەگۆڵێك لە دواوە بوو بەڵام پاشان توانى بە دوو گۆڵى كريستيانۆ ڕۆناڵدۆو مۆراتا ياريەكە بباتەوەو يەكەم سێ خاڵى ئەو پاڵەوانيەتيە بەدەست بێنێت.

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*