Home / ئەوروپا / يوڤانتۆس و ئشبيليە يەكسان بوون, ليۆنى فەرەنسى توانى دينەمۆ زەگرەب گۆڵباران بكات

يوڤانتۆس و ئشبيليە يەكسان بوون, ليۆنى فەرەنسى توانى دينەمۆ زەگرەب گۆڵباران بكات

يەكێك لە بەهێزترين ياريەكانى شەوى رابردوو لە جەولەى يەكەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ يارى نێوان (ئشبيليە و يوڤانتۆس) بوو لە كۆمەڵەى پێنجەم, ياريەكە لە نێو ياريگاى يۆڤانتۆس بە ناوبژيوانى دينايزا ئايتيكنى ئەڵمانى ئەنجامدرا.

بە درێژايى ٩٠ خولەك لە دوو گێمى ٤٥ خولەكى ئەستێرەكانى هەردوو يانەى ئشبيليە و يوڤانتۆس نەيانتوانى تۆرى گۆڵ بهەژێنن, ئەمە لە كاتێكدا كە پاڵەوانى ئيتاليا توانى ١٦ تۆپ ئاراستەى گۆڵى ئشبيليە بكات كە يەكێكيان لە رێگاى سەرەوە بوو لەلايەن هيگوان بەرامبەر بە سێ تۆپى ئشبيليە كە ئاراستەى گۆڵى يوڤى كرد.

سەرئەنجام هەردوو يانە بوون بە خاوەنى خاڵێك, هەروەها لە ياريەكى ترى هەمان كۆمەڵە كە لە نێوان يانەى ليۆنى فەرەنسى و دينەمۆ زەگرەبى رووسى ئەنجامدرا ياريەكە بە سەركەوتنى ليۆن بە سێ گۆڵى بێبەرامبەر كۆتايى هات, بەم شێوەيەش ليۆن توانى بە سێ خاڵەوە پێشەنگى كۆمەڵەى پێنجەم بگرێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*