Home / ئنگليز / مۆرينيۆ پاش يەكەم شكستيان لە يۆرۆپا ليگ چى وت؟

مۆرينيۆ پاش يەكەم شكستيان لە يۆرۆپا ليگ چى وت؟

ياريەكانى خولى يورۆپا ليگ دەستى پێ كردو لەيەكەم ياريشيدا يانە مانچستەر يونايتد بە گۆڵێكى بێ وەڵام بە يانەى فاينۆردى هۆڵەندا دۆڕاو مۆرينيۆش ڕايگەياند لەئەنجامى ياريەكە ڕازى نيەو گۆڵەكەى فاينۆرديش ئۆفسايد بووە.

لەپاش ياريەكەش لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەنوسيدا مۆرينيۆ وتى “دڵخۆش نيم بەئەنجامى ياريەكە چونكە ئێمە شايەنى دۆڕان نەبوين ، ياريكەران هەوڵى زۆريانداو تايمى يەكەم و دووەم ئاستێكى باشمان پێشكەش كردو كۆنترۆڵى ياريگامان كردبوو بەڵام لە كۆتايدا بەهۆى لايەنى جەستەييەوە گۆڵمان لێ كراو ئەو گۆڵەى فاينۆرد تۆمارى كرد ئۆفسايد بوو” ڕاهێنەرە پرتوگاليەكە ئەوەشى وت ” بۆ هەندێك لە ياريزانانمان ئەمە يەكەم يارى بوو لەم وەرزەدا،دەكرێت كار بكەين بۆ ئەوەى زياتر بەهێزيان بكەين” لە كۆتايشدا مۆرينيۆ وتى ” يارى رۆژى يەكە شەمەمان لە پريمەر ليگ بەرامبەر واتفۆرد گرنگە پشت دەبەسين بە پێكهاتەى ئاسايى گۆڕانكارى زۆر ناكەين لە پێكهاتەكەدا،”

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*