بۆ یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، کاپیلۆ نوێنەری دوو وڵاتی جیاواز دەپاڵێوێت

فابيۆ كاپيلۆى ئيتالى و ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى ڕوسيا پێش بينى دەكات هەردوو يانەى يوڤانتوسى ئيتالى بايرن ميونخى ئەڵمانى يارى كۆتاى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا ئەنجام بدەن.

كاپيلۆ لە لێدوانێكيدا بۆ ڕۆژنامەى (ماركا)ى ئيسپانى وتى “بێ گومان ئەم وەرزى خولى يانە پاڵەوانەكان خولێكى جياواز دەبينين چونكە گۆڕانى زۆر لە يانەكاندا ڕوويداوە،ياريزانى نوێ و ڕاهێنەرى نوێ بەشدارن لەم وەرزەدا”

هەروەها ڕاهێنەرە ئيتاليەكە ئەوەشى وت”من وەكو خۆم پێشبينى ئەوە دەكەم كە هەردوو يانەى يوڤانتوس و بايرن ميونخ لە يارى كۆتاى بن كە بڕيارە لە كارديفى پايتەختى وڵاتى وێڵز ئەنجام بدرێت، بەڵام ڕەنگە دوو يانەش بن كەكەس نەزانێ پێشبينيان بۆ نەكات ،بەڵام بەلايەنى كەمەوە چاوەڕێى ئەوە دەكەم يەكێك لەو دوويانەيە دەگەنە يارى كۆتايى ئەمساڵو  باڵادەستى تۆپى پێى ئيسپانيا بێننە خوارەوە.

 

Pin It

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *