Home / ئسپانيا / وردەکاری گرێبەستە نوێکەی گاریس بێڵ لەگەڵ ڕیال مدرید..

وردەکاری گرێبەستە نوێکەی گاریس بێڵ لەگەڵ ڕیال مدرید..

ڕیال مدرید نزیکبۆتەوە لە نوێكردنەوەى بۆندەکەی ئەستێرەی هەڵبژاردەی وێڵز گاریس بێڵ دەيەوێت بەم نوێكردنەوەيە ڕێگاکەی مانیونایتد لە گەيشتن بە گاريس بەيڵ ببرێت.

يانەى ڕیاڵ مدرید لە ئێستادا ئامادەیە بەپێدانی بۆندێکی نوێ یان تازەکردنەوەی گرێبەستى گاریس بێڵ لەپێناو گرنتی مانەوەی ئەستێرەکەی هەتاکۆتایی ژیانی وەرزشی.

کارگێڕی یانە مەلیکییەکە دوای چەند گفتوگۆیەک لەگەڵ بێڵ و بەڕێوەبەری کارەکانی واتا(جۆنسان بارنیت) ڕێکەوتون بە نوێكردنەوەی ئەستێرەی یانەکەیان هەتاکۆتایی ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵ باشتر کرندنی بەندەکانی یاریزانەکەو برزکردنەوەی بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە.

موچەی نوێی یاریزانی ناوبراو لەگەڵ یانەمەلیکییەکە دەگاتە ٢٠ مليۆن یۆرۆ کە یەکسانە بەموچەی سالانەى کریستیانۆ رۆناڵدۆى ئەستێرەى يەكەمى يانەى رياڵ مەدريد، پاشان بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشى بەرزکراوەتەوە بۆ دوو ئەوەندە واتا ٥٠٠ مليۆن یۆرۆ ئەمەش دەکاتە دوو ئەوەندەی بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی لێۆ میسی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە.

ئامانجی ڕیال مدرید لە بڵاوکردنەوەی هەواڵى نوێكردنەوەى گرێبەستی ئەستێرەکەى بۆ داخستنی دەرگای گفتوگۆ و هەروها بڕینی ڕێگاکانی یانەی مانیونایتدە کە بەنیازبوون لە هاوینی داهاتودا گاریس بێڵ بەبۆندێکی خەیاڵی ببەنە ئۆڵترافۆرد.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*