Home / ئنگليز / کۆنتی داهاتوی فابریگاس یەکلایی دەکاتەوە..!!

کۆنتی داهاتوی فابریگاس یەکلایی دەکاتەوە..!!

ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتالی و راهێنەرى یانەی چڵسی ئینگلیزی داهاتوی سیسک فابریگاسی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە یەکلاکردەوە.

کۆنتی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پێش ڕووبەڕوبونەوەیان لەگەڵ یانەی لیڤەرپول لە هەفتەی پێنجەمی پریمەرلیگ کە بڕیارە ڕۆژی شەمە ئەنجام درێت بۆی سازکرا بوو ووتی: “ئەستێرەی ئیسپانی سیسک فابریگاس لەگەڵمان بەردەوام دەبێت و یانە لەندەنییەکە بەجێناهێڵێ”.

بەمەش کۆنتی هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە مانگی ڕابردوو بڵاو کرانەوە و باسیان لە ڕۆیشتنی فابریگاس دەکرد بۆ یانەی میلانی ئیتالی.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*