Home / جيهان / بەپەلە, فيفا و گۆڤارى فرانس فوتبۆڵ جيابوونەوە و داهاتووى بالۆندۆر لە مەترسيە..!!

بەپەلە, فيفا و گۆڤارى فرانس فوتبۆڵ جيابوونەوە و داهاتووى بالۆندۆر لە مەترسيە..!!

گۆڤارى فرانس فوتبۆڵى فەرەنسى ئەمرۆ هەينى لە رێگاى سايتى فەرمى خۆيەوە رايگەياند كە كۆتاييان بە هاوبەشى كردن لەگەڵ يەكێتى تۆپى پێى جيهانى (فيفا)هێناوە, پێشتر بە هاوبەشى هەروولا خەڵاتى تۆپى ئاڵتوونى بە باشترين ياريزانى جيهان دەدرا.

لە ئێستاشدا سەرچاوە هەواڵيە وەرزشيەكان باس لەوە دەكەن كە ئاهەنگى دياريكردنى باشترين ياريزانى جيهان لە لەندەنى پايتەختى بريتانيا ئەنجام دەدرێت نەك لە شارى زيوريخى سويسرا كە پێتر لەو ئەو ئاهەنگە بەرێوە دەچوو.

لە ئێستاشدا چاوەرێى ئەوە دەكرێت كە سێشەمەى داهاتوو گۆڤارى فرانس فوتبۆڵ مەرجى نوێى هەبێت بۆ خەڵاتى تۆپى ئاڵتوونى.

ئەگەريش هەيە گۆڤارەكە مافەكانى خۆى لە تۆپى ئاڵتوونى بفرۆشێت بە فيفا بە برى ١٦ مليۆن يۆرۆ بۆ هەموو وەرزێك, سەرۆكى نوێى فيفا (جيانى ئينڤانتينۆ) پێى وايە ئەم جيابوونەوەيە زيانێكى ماددى زۆر يەكێتى تۆپى پێى جيهانى دەدات.

ئەوەى جێگاى نيگەرانيە تا ئێستا فيفا وردەكاريەكانى خەڵاتى باشترين ياريزانى جيهانى بۆ ئەم ساڵ ئاشكرا نەكردوە, پچدەچێت ناوەكەى بگۆردرێت, يان ئەگەرى هەيە براوە پشت بە خاڵ ببەستێت, يان ئەوەتا تەنها كاپتن و راهێنەرانى هەڵبژاردەكان دەتوانن دەنگ بۆ باشترين ياريزانى جيهان بدەن, ئەمانە تەنها گريمانەيەكە و پێدەچێت ببێت بەراستى, بەڵام چاوەرێ دەبين تا داهاتوو هەموو شتێك روونتر بكاتەوە.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*