Home / ئەوروپا / فەرمى // باشترين ياريزانى گەڕى يەكەمى چامپيۆنزليگ دەست نيشان كرا
messi-20201440155

فەرمى // باشترين ياريزانى گەڕى يەكەمى چامپيۆنزليگ دەست نيشان كرا

پاش كۆتاى هاتنى ياريەكانى گەڕى يەكەمى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا ئەمڕۆ پێگەى فەرمى ئەو خولە بڵاوى كردەوە كە ليۆ ميسى ئەرجەنتينى و هێرشبەرى يانەى بەرشەلۆنە بەباشترين ياريزانى گەڕى يەكەم دەست نيشان كراوە.

هەڵبژاردنى ليۆ بەباشترين ياريزان بەگوێرەى دەنگدانى هاندەران بووە كە لە پێگەى فەرمى چامپيۆنزليگ دەنگى لەسەر دراوەو،هەروەها بەهۆى ئەو ئاستە بەرزەى ليۆ كە لەگەڕى يەكەم لە بەرامبەر يانەى سێڵتكى سوكتلەندى پێشكەشى كرد.

ليۆ ميسى توانى لە هەفتەى يەكەمى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا سەركردايەتى يانەى بەرشەلۆنە ى كرد بەرامبەر سێڵتيك كە توانيان بە ئەنجامى ٧ گۆڵى بێ بەرامبەر ياريەكە ببنەنەوە هێرشبەرە ئەرجەنتينيەكە لەو ياريەدا توانى هاتريك تۆمار بكات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*