Home / ئنگليز / دواجار نهێنيەكە ئاشكرا بوو, يوڤانتۆس بەدواى سانچێزەوەيە..
%d8%b3%d8%a7%d9%86%da%86%db%8e%d8%b2

دواجار نهێنيەكە ئاشكرا بوو, يوڤانتۆس بەدواى سانچێزەوەيە..

ئەمرۆ رۆژنامەكانى ئيتاليا بلاويانكردەوە كە يانەى يوڤانتۆس بەنياز بوە لە وەرزى گواستنەوەى داهاتوو ئەلێكسس سانچێزى شيلى و هێرشبەر و ئەستێرەى يانەى ئارسناڵى ئنگليزى بباتە ريزەكانى.

 

لەو بارەيەوە رۆژنامەى (كالچيۆ مێركاتۆ) ئاشكراى كردوە كە يانەى خانمە پيرەكە هيواى بەوە هەيە كە دەتوانێت تواناكانى ئەلێكسس سانچێزى شيلى بەدەست بهێنێت, بۆ ئەو مەبەستەش بەنيازە هێرشبەرى كرواتى ماريۆ مانزۆكيچ لەگەڵ برێك پارە بدات بە يانەى گەنەرز بەمەبەستى دەستبەرداربوون لە سانچێز.

 

بەڵام لەلايەكى ترەوە رۆژنامەكانى ئنگلتەرا ئەمرۆ ئەوەيان بلاو كردوەتەوە كە هێرشبەرى ئارسناڵ سانچێزى تەمەن ٢٧ ساڵ لەگەڵ يانەكەى لە گفتوگۆدايە بەمەبەستى نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى, پێدەچێت مووچەى هەفتانەى ١٣٠ هەزار جونيەى ئەستەرلينى بێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*