Home / ئنگليز / ئاشكرا بوونى ئەو يانەيەى كە ئیبراهیمۆڤیچ دەيەوێت پێش وازهێنانى لە يارى تۆپى پێ يارى بۆبكات..

ئاشكرا بوونى ئەو يانەيەى كە ئیبراهیمۆڤیچ دەيەوێت پێش وازهێنانى لە يارى تۆپى پێ يارى بۆبكات..

مینۆڕايۆلاى بەڕێوەبەری کارەکانی سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچ بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئارەزویەکی ئەستێرەکەی مانیونایتد ئاشکراکرد و ووتی:”ئیبرا ئارەزوودەکات پێش کۆتایی ژیانی وەرزشی، بگەڕێتەوە بۆ خولی ئیتاڵیا و یاری بۆیانەی(ناپولی)بکات”.

ڕایۆلا ووتيشی: “لەکۆتایدا ئیبرا مانچستەریونایتدی هەڵبژارد، بەڵام لەبیرکردنەوەدا هاوشێوەی هاندەرانی ناپولی یە” بەڵام ڕایۆلا ئەوەی ئاشکرا نەکرد، کە ئایا سەرۆکی یانەی ناپولی(دی لاورێس) پەیوەندی پێوەکردووە یان نا سەبارەت بە یاری کردنی ئەستێرەکەی هەڵبژاردەی سوید لەیانەکەی.

لەکۆتاییدا ڕایۆلا ووتی: “لەئێستادا هیچ یانەیەک نیە، بتوانێت ئارەزووەکانی ئیبراهیمۆڤیچ پڕبکاتەوە”.

جێگاى بيرهێنانەوەيە كە سوڵتان لەماوەی ڕابردوودا لەخولی ئیتاڵیا،بۆیانەکانی (یۆڤینتوس، ئەنتەرمیلان،ئەی سی میلان)یاریکردووە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*