Home / ئنگليز / ليڤەرپوول لە نێو ستامفۆردبريدج سەركەوتنێكى گەورە تۆماركرد..
%d9%84%d9%8a%da%a4%db%95%d8%b1%d9%be%d9%88%d9%88%d9%84

ليڤەرپوول لە نێو ستامفۆردبريدج سەركەوتنێكى گەورە تۆماركرد..

يانەى ليڤەرپوول توانى بگەرێتەوە بەسەركەوتنێكى گرنگ لە نێو دڵى ستامفۆرد بريدج, ئەويش دواى ئەوەى توانى بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك لە يانەى چێڵسى بباتەوە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى پێنجەمى خولى نايابى ئنگليزى.

 

لە ياريەكەدا بەرگريكارى كرواتى و ياريزانى يانەى ليڤەرپوول (دايان لۆفرين) توانى لە خولەكى ١٧ گۆڵى يەكەم و پێشكەوتن تۆمار بكات, ياريەكە بەبەهێزيەوە بەردەوام بوو تا ئەوەى كە ياريزان جۆردان هێندرسۆن لە خولەكى ٣٦ توانى گۆڵى دووەم بۆ ليڤەرپوول تۆمار بكات, گێمى يەكەم بەم دوو گۆڵە كۆتايى هات.

لە گێمى دووەمدا يانەى ليڤەرپوول توانى بەرگرى لە ئەنجامەكەى بكات هەرچەندە لە خولەكى ٦١ ديێگۆ كۆستا بە ئەسيستى نيمانيا ماتيچ گۆڵى يەكەمى بۆ چێڵسى خاوەن ياريگا تۆمار بكات, بەڵام ئەمە نەبوە فرياد رەسى چێلسى تا لە شكست رزگارى بكات, سەرئەنجام ياريەكە بە ئەنجامى دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك لە سودى كورانى كلۆپ كۆتايى هات.

بەم ئەنجامە يانەى ليڤەرپوول لە پێنج يارى پريمەرليگدا كۆى خاڵەكانى گەياندە ١٠ خاڵ و بە شێوەيەكى كاتى لەگەل يانەكانى چێڵسى و ئيڤەرتۆن لە پلەى دووەمدان و اە دواى يانەى مانچستەرسيتى ئنگليزيەوە دێن كە خاوەنى ١٢ خاڵە.

ڤيديۆ/

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*