Home / ئيتاليا / ڤيديۆ/ كارلۆس باكا سەركەوتنێكى گرنگى بەخشيە ئەيسى ميلان..

ڤيديۆ/ كارلۆس باكا سەركەوتنێكى گرنگى بەخشيە ئەيسى ميلان..

شەوى رابردوو لە يەكەم يارى هەفتەى چوارەمى خولى پلەيەكى ئيتاليا يانەى ئەيسى ميلان توانى بە بردنەوەى لە يانەى سامپەدۆريا سێ خاڵى گرنگ بەدەست بهێنێت ئەويش دواى ئەوەى بە ئەنجامى گۆڵێكى خاوێن سەركەوتوو بێت.

ياريەكە لە نێو ياريگاى (لويگى فيراريس)ى تايبەت بە يانەى سامپەدۆريا ئەنجامدرا, لە ياريەكەدا خاوەن ياريگا زۆرنزيك بوو لە تۆماركردنى گۆڵ توانى ١٢ تۆپ ئاراستەى گۆڵى ميلان بكات لە بەرامبەردا ميلان تەنها ١٠ تۆپى ئاراستەى گۆڵى سامپەدۆريا كرد.

گێمى يەكەم بەبێ گۆڵ كۆتايى هات, گێمى دووەميش تا دوا خولەكەكان هێرشبەرانى هەردوو يانە نەيانتوانى تۆرى گۆڵ بهەژێنن بەڵام بە پێنج خولەك پێش كۆتايى هاتنى ياريەكە كارلۆس باكاى ئەستێرەى كۆلۆمبيى و هێرشبەرى يانەى ميلان توانى بە تۆماركردنى گۆڵێك ئەنجامى ياريەكە يەكلاى بكاتەوە و سەركەوتنێكى گەورە پێشكەش بە يانەى ميلان بكات.

بەم بردنەوەيە ميلان كۆى خاڵەكانى لە چوار يارى گەياندە ٦ خاڵ و لە پلەى شەشەم دێت بەشێوەيەكى كاتى و بە جياوازى گۆڵ لە دواى يانەى سامپەدۆرياوە دێت كە بەهەمانشێوە شەش خاڵى هەيە.

ڤيديۆ/

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*